. . . .


25 Mar 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سویس،ی حدک لە ئاهەنگی نەورۆز لەو وڵاتە


ناوەندی هەواڵ- سویس: ناوه‌ندی هه‌واڵ سویس : دوێنێ شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٢٤ / ٠٣ / ٢٠١٢ له‌سه‌ر بانگهێشتنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سویسی پارتی دێموکراتی کوردستان، هـه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌شداری کرد له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی ٢٧١٢ی کوردی که له لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سویس رێکخرابوو.
شایه‌نی باسه‌ هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان - کۆمـیته‌ی سویس کە پێکهاتبوو له هاوڕێیان کـه‌ماڵ بـه‌روه‌ندی و یـاسـین مـه‌ولوودی لە لایەن هەڤاڵانی پارتی دیموکراتەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، و هاوڕێیانمان چەپکە گوڵێکی بەهارییان پێشکەشی برادەرانی خانەخوێ کرد.
newroz-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 869 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact