. . . .


19 Mar 2012

کنفرانسێك بۆ تاوتوێ کردنی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زان??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ١٦ی مارسی ٢٠١٢ کاتژمێری ٧ی ئیوارە بۆ ١٠ی شەو کۆبونەوەیەک لە لایەن خوێندکارانی زانکۆی سواس بۆ بەڕێز کاک هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ بەڕێوە چوو.
بەرێزیان سەرەتا باسێکی تێرو تەسەلی لەسەر حکومەتی هەریمی کوردستان لە دەرەوەو ژورەوەی کوردستان کرد، تەوەرێکی تری باسەکە هەڵوێستی پارتی دێموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپیوەندی لەگەڵ برایانمان لە کوردستان – سوریە و هەلوێستی بوێرانەی حکومەتی هەرێم کرا.
کێشەی کورد و گیروگرفتەکانی کورد لە تورکیا و هاتنە نێو بازنەی ئەو کێشەو نەخش و ڕۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرز نرخێندرا.
هێرشی تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سنورەکان تەوەرێکی تری باسەکان و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ ئەو کێشانە.
بەشداری ئۆپوزیسیون لە پێکهێنانی حکومەت پاراستنی دەسکەوتەکان کۆتایی باسەکان بوون.
بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخان کرا بۆ بەشداربووان بۆ پرسیار و وەڵام کە لەلایەن بەڕێزیانەوە وەڵام درانەوە.
بەشێکی بەرچاو لە خوێندکارانی زانکۆ و دۆست و لایەنگرانی کورد لە لەندەن و هەروەها نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان لە بریتانیا بەشداری کۆبوەنەوەکە بوون.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێك هاتوو لە بەڕێزان کاک فەریدون معروفی و کاک عبداللە ئەمنی بەشداری کۆبونەوەکە بوون.
حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی بریتانیا
وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 905 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact