. . . .


19 Mar 2012

بەرێوەچوونی یادی شیمیابارانی هەڵەبجە لە دانمارک بە بەشداری سەرۆک پ


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی ١٦ی مارس کاتژمێر ٤ بۆ ٦ی ئێوارە لە تەلاری پارڵمانی دانمارک بە بەشداری سەرۆکی پارڵمانی دانمارک و سەرۆکی پێشووی حیزبی "ئێس ئێف" و ئەندام پارڵمانی ئێستا و چەندین کەسایەتی دانمارکی و کوردانی دانیشتووی دانمارک، یاد و بیرەوەری کۆمەڵکوژییەکەی شاری هەڵەبجە بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. لەو کۆڕیادە دا هەرکام لە بەرێزان سەرۆک پارڵمانی دانمارک و ئۆلگا سەرۆکی پێشووی "ئێس ئێف"باسێکیان لە سەر شیمیابارانی هەڵەبجە و کوشتاری کوردەکان بە دەستی رێژیمە داگیرکەرەکان بە زمانی دانمارکی پێشکەش کرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەم یادە لە لایان فیدراسیۆنی کوردی لە دانمارک و کەناڵی کوردان تی ڤی و خاتوو ئوزلیم ئەندام پارڵمانی ئێستای دانمارک پێکهاتبوو. پەیامی لێژنەی ئامادەکاری یادی هەڵەبجە لە لایان عەدنان ئاغاجان سەرۆکی فیدراسیۆنی کوردی خوێندرایەوە.لە لایان سنور محەممەدزادە باسێکی کورت لە سەر شیمیابارانی شاری سەردەشت بە زمانی دانمارکی پێشکەش بە بەشدار بووان کرا. جێگای ئاماژە پێکردنە کە چەندین وتار و شێعر و پارچە موزیک و هەروەها فیلمێکی دیکۆمێنتی هەر بەم بۆنەوە پێشکەش کران. پیویست بە وتنە کە لە سەر بانگهێشتی بەرێوەبەرانی ئەم یادە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم یادە دا بەشداریان کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستان/دانمارک
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 825 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact