. . . .


19 Mar 2012

سمیناری سیاسی بۆ بەرێز خالید عەزیزی سکرتێری حدک لە وڵاتی فینلاند


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رۆژی ١٨ی مارسی ٢٠١٢ لە شاری تۆرکۆی وڵاتی فینلاند، سمینارێکی بۆ بەرێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهات.
سمینارەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. دواتر کاک ئەیوب سووری ئەندامی کومیتەی بەرێوەبەری و بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی حیزب لە وڵاتی فینلاند بە خێرهاتنی میوانان نوێنەری هێزو لایەنە سیاسیەکانی بەشدارو ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کرا بۆ کۆبوونەوەکە.
پاشان لاوان و کیژانی دێمۆکرات سرودێکی نیشتمانیان پێشکەشی بەشدارانی سمینارەکە کرد، پاشان هەریەکەو شاخە گولێکیان پێشکەشی کاک خالید عەزیزی کرد.
سەرەتا بەرێز سکرتێری گشتی خۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەوە ئەندامانی لە نزیکەوە دیتۆتەوە. هەروەها بەبۆنەی قوربانیانی هەلبچە باسی لەوە کرد کە ئەو برگە کارەساتبارە هەروەک مێژوو بمێنێتەوە، پاشان پیرۆزبایی سەری ساڵی کوردی و نەورۆزی بە ئامادەبووان گوت.
کاک خالید لە سەرەتای باسەکەیدا باسی...
کاتێک ئاور لە گۆرانکارییەکان دەینەوە دەبێ بزانین چۆنیان بەکاری دێنین و لە گۆرانەکانی پێوەندیدار بە کوردستان کەلکیان لێوەر بگرین.
لەسەردەمی کەم بوونەوەی دیکتاتوری هیوادارم دێموکراسی نەهادینە بێ و نەتەوەیی بە مافەکانی خۆیان بگەن.
بۆ ئێمە کە ساڵانێکە بۆ دیمۆکراسی و ئازادی خەبات دەکەین و لە کاتیکدا حکومەتە دیکتاتۆرەکان دەگۆردرێن شێوازی گۆرانەکان جیگای باس و پرسیارە، ئێمە لە بایەخی ئەو گۆرانکاریانە کەم ناکەینەوە، ئێمە لە ناوچەیەکدا شاهێدی ئالۆگۆرەکانین کە دێمۆکراسی بە خۆیەوە نەبینیوە، بۆیە لە وڵاتێکدا دێمۆکراسی بەخۆیەوە نەدیوە بۆیە شایەد لەسەرەتای هەر ئینقلابێکدا کێشەی خۆشی لێ بکەوێتەوە. بەڵام خۆشبینم کە لە ناوچەکەیدا شاهێدی ئالوگۆرین کە شعوری کۆمەڵانی خەلک و بە هاوکاری ئامرازەکانی راگەیاندن شعوری سیاسی ئەو پەیامەدەدا کە هیواداربین کە شاهێدی حکومەتی تالەبانی و شێوازی کۆماری ئیسلامی نەبین.
ئەو ناوچانەی ئەو گۆرانانی تێدا دەچێتە پێشێ جیگای خۆکۆمەڵێک دەسەڵات دەخاتە مەترسیەوە یەک لەوان ئێران.
ئێران دەیهەوێ وا لە خەڵک بگەیەنێ کە بەهۆی ئەوەی خۆی بەرهەمی ئینمقلابە خالی هاوبەشی لە گەڵ ئینقلابەکانی ناوچە هەیە بەرای ئێمە ئەوە هەڵەیە و وانییە.ئەوەی لە سوریە هاتۆتە گۆێ بە دلنیایەوە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد نامینێ و چاوەروانی هاتنە سەرکاری دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک لە ناوچەکەدا دەکرێ.
لە دونیایەک دا دەژین کە کێشەی ئێران لەگەڵ دونیای دەرەو ئەو کێشانەی کە بەردەوام لەگەڵ دونیای دەرەوە درێژ دەبێتەوە، بە پێی ئەو گۆرانانە ٢ سێناریو بۆ کورد دەبینین لەوڵاتێکی وەک سوریە کە کورد بە بێ ناسنامە مابوەوە ئێستا گۆرانی بەسەردا هاتوە ئەمەش بەرهەمی ئەو شەپۆلە گۆرانەیە لە ناوچەدا، ئەوەی لە تورکیە لە ئارادایە بە باوەری ئێمە یەکێک لە هونەری کورد هێنانە ئارای ئاڵترناتیڤە ئەوەی تورکیە سەرە رای ئاستەنگەکانی بە شتێکی باش دەزانین، بەرای ئێمە ئەوەی لە عێراق لە ئارادایە دوای رووخانی دەسەلڵاتی بەعس فرسەتێک بوە بۆ مەسەلەی کورد، بەردەوام لەلایەن حکومەتەکان بە چاوی ئەمنیەتی لە دۆزی کوردیان روانیوە. بە خۆشیەوە ئەزمونی کوردی عێراق ئەوەی سەلماند کە کوردستان وەک فورسەت چاو لێبکرێ بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد لە بەشەکانی دیکە، بۆیە لە تەعامولمان دەبی ئەوە لەبەر چاو بگرین لەبەر ئەوەی ئەوان زۆر بەر مەسەلەی کورد ئاشنا نین
کاک خالید لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا باسی لەوە کرد کە،٣٢ ساڵ خەباتی کورد بەپیی ئەزموونەکانمان دەتوانێ داهاتوی ئێران و چۆنیەتی دروست کردنەوە ئێرانی داهاتوودا دەوری بەرچاوی هەبێ. ئالوگۆرەکانی دونیا بە نەهادینە بوونی ماف و دقیقیەن رێگا چارەی حیزبی دێمۆکراتە بۆ داهاتووی ئێران کە واحیدێکی سیاسی جوغرافیایی کە چەندین نەتەوەی تێدا دەژین یەک لەوان فارسە.
ئیحتمالێک هەیە کە لەبەرانبەر سیاسەتی نا مەسئولانەی لە ئاستی جیهانیدا هەیەتی ئەگەری ئەوە هەیە کە پەلاماری بکرێتە سەر لەلایەکی دیکە پرۆژە ناوکیەکەی ئێران لەگەل قەیران بەرەو روو کردوە، هەموو سێناریوکان کە ئەگەر رووبدا و شەر روو بدات کورد بەشێک نییە لە شەر، بۆیە لەو حالەتانەدا لەدوای بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆمان دەگەرێن.
بۆئەوەی لە داهاتوودا لە گۆرانەکاندا زەرەر مەند نەبین دەبێ وەحدەتی نەتەوەیمان هەبێ. رابردوی کۆماری کوردستان هویەتی بۆ ئێمە درووست کردوە وەک پێشمەرگە و ئاڵاو سرود. هەرێمی کوردستان وەک دوو فاکتۆیەک جێکەوتووە کەوایە قوستنەوەی دەرفەتەکان توانیویەتی بەرهەم بداتەوە، من لە داهاتوی ئێراندا فرسەتەکان دەبینم. بۆیە بۆ ئەوەی لە فرسەتەکان بێ بەهرە نەبین وەحدەتی نەتەوەیمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێوستە.
بە باوەری من هونەری حیزبێکی سیاسی ئەوەی پرۆژەی بۆ داهاتوو هەبێ و بیر لە سبەینی بکاتەوە ، بۆیە بۆ ئەوەی ککورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە داهاتوودا زەرەرمەند نەبێ دەبێ خەڵک هان بدەین وەحدەتی یەگرتویی نەتەوەییان هەبی، با خەڵک لێک بڵاو نەبن و یەکگرتووبن هەر لە خوارێ تا سەرێ کوردستان یەکگرتوو بن.
ئێمە لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کە باس لە یەکگرتووی دەکەین باسی بەرژەوەندی گشتی دەکەین، مادام لە پرسەی رزگاری نەتەوەییدا بین زەرورەتەکان دێنە پیشێ، ئێمە لە نێوخۆی خۆمان پێویستیمان بە قەرادادێکی نەتەوەیی هەیە، بۆ نەتەوەیەک کە کێشەی هەڵواسراوی نەتەوەیی هەیە دەبێ ئیلزاماتی نەتەوەیی قەراردادێکی نەتەوەیی هەبێ.
هەر کەس بە هەر ئیدولوژی و باوەرێک کار دەکا هیچ کیشەمان لەگەڵی نییە مادام باوەری بە نەتەواتی کوردو رەمزەکانی هەیە با چالاک بێ مەسەلەن لە تورکیەدا هێزی ئیسلامی لە دەسەلاتە و شانازی دەکا تورکەو لە تورکیەیە..
لە کۆتایی دا بە پرسیار و وەلامی بەشدار بووان سمینارەکە کۆتایی کۆتایی پێ هات.
وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینن

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 4134 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact