. . . .


19 Mar 2012

راپۆرتێک له‌ سه‌ر پانێلی که‌مایه‌تی‌یه‌ ئایینییه‌کان له‌ ئێ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 16ی مارس له‌ مه‌قه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌ شاری ژنێڤ له‌ که‌نار کۆبوونه‌وه‌کانی شورای مافی مرۆڤ، پانێلێک بۆ باس له‌ سه‌ر که‌مایه‌تی‌یه‌ ئایینییه‌کان له‌ ئێراندا به‌ ده‌ست پێشخه‌ری رێکخراوی سودویند پێکهات.
له‌و کۆڕه‌دا به‌رێزان مانی مسته‌وفی، دیان عه‌لایی، وه‌حید به‌هه‌شتی، گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فکه‌ندی، نازه‌نین ئه‌نساری باسه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد.
مانی وه‌ک پارێزه‌ری مه‌سیحه‌کانی ئێران و ئه‌وانه‌‌ی له‌ ئیسلام را روو ڵه‌ مه‌سیحییه‌ت ده‌که‌ن و له‌ لایه‌ن رێژیم توشی زیندان، ئه‌زیه‌ت وتوند و تیژی ده‌بنه‌وه‌، له‌ سه‌ر وه‌زعی ئه‌وان دوا. ئه‌و راستییه‌ که‌ هه‌رچه‌ند ئه‌وان وه‌ک که‌مایه‌تی به‌ ره‌سمی ناسراون به‌ڵام ئیزنی به‌رێوه‌بردنی به‌رنامه‌کانی خۆیان به‌ ئازادی نییه‌ و به‌ ته‌واوی له‌ ژێر مه‌ترسی دا ده‌ژین ئاماژه‌ی پێکرا.
ئه‌وجار دیان عه‌لایی، نوێنه‌ری به‌هاییه‌کان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاخرین زانیارییه‌کانی له‌ سه‌ر وه‌زعی به‌هاییه‌کان له‌ ئێراندا به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ زیندان دان پێشکه‌شی کۆره‌که‌ کرد و ئاماژه‌ی پێدا که‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا رێژه‌ی زیندانییه‌ به‌هاییه‌کان دوو به‌رابه‌ر بۆته‌وه‌. نه‌ک ته‌نیا مافی ده‌رس خوێندنی باڵا له‌ ئێراندا له‌ به‌هاییه‌کان وه‌رگیراوه‌ته‌ به‌ڵکو ئه‌و به‌هاییانه‌ که‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌رسیان خوێندوه‌ و ده‌گرێنه‌وه‌ بۆ کار کردن له‌ نێوخۆی ئێراندا ده‌گیرێن و ده‌گوترێ که‌ مافی کار کردنیان نییه‌ و به‌ڵگه‌ دانیشگاهی و مه‌دره‌که‌که‌یان ده‌ستکرده‌.
ئه‌وجار چونکه‌ نوێنه‌ری ده‌راویشی گۆنابادی و سۆفێکان واته‌ دکتور ئازمایش بۆی نه‌گونجابوو بۆخۆی به‌شدار بێت، وه‌حید به‌هه‌شتی له‌ جیاتی ئه‌و به‌رێزه‌ له‌ سه‌ر وه‌زعی ده‌راویش و سۆفییه‌کان له‌ ئێراندا دوا. رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ به‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ له‌ زیندانن و شێوه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری رێژیم بۆ سنوردار کردن و کۆنترۆلی ئه‌وان و ئه‌و خانه‌قایانه‌ی داخراون، به‌شێکی سه‌ره‌کی باسه‌که‌ بوون.
له‌ درێژه‌دا گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌مایه‌تی‌ ئایینی له‌ کوردستان دوا. ناوبراو پێشدا ئاماژه‌ی به‌ جیاوازی هه‌ره‌ سه‌ره‌کی له‌ نێوان که‌مایه‌تی ئائینی له‌ کوردستان و له‌ باقی ئێراندا کرد. ئه‌و راستییه‌ که‌ که‌مایه‌تی ئایینی له‌ کوردستان سێ جار که‌مایه‌تییه‌ واته‌ هه‌م که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی که‌ حاشا له‌ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ده‌کرێ، هه‌م وه‌ک که‌مایه‌تی زمانی که‌ ته‌نانه‌ت بۆ دیفاع له‌ خۆشی له‌ دادگا ناتوانێ به‌ زمانی خۆی له‌ سه‌ر خۆی بدوێ، و ئه‌و جار له‌ راده‌ی سێهه‌مدا ده‌بێته‌ که‌مایه‌تی ئایینیش ده‌ست نیشان کرا. وه‌ک ده‌زانین به‌شی زۆری کورده‌کان سونین و به‌پێی یاسای بنه‌ره‌تی ئیڕان موسوڵمانان و باسی برایه‌تی سوننی و شیعه‌ له‌ ئێراندا ده‌کرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نیا فریوه‌. له‌ راستیدا بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ که‌ له‌ مه‌ده‌رسه‌ی ئۆستانه‌ سوننی نه‌شینه‌کان به‌شی زانستی ئایینی ده‌خوێنن له‌ ژێرچاوه‌دێری پسپۆری شیعه‌ و به‌ زمانی فارسی ده‌فته‌رچه‌یه‌ک ئاماده‌ ده‌کرێ که‌ زانیاری ته‌واو نادات به‌و منداڵانه‌ له‌ سوننین و ده‌بێته‌ هۆی نه‌بونی زانست له‌ سه‌ر سوننه‌ت و ئه‌وه‌ رێگای خۆش کردووه‌ که‌ گروپه‌ توند ئاژۆکانی سوننی وه‌ک سه‌له‌فیه‌کان یان تاله‌بانه‌کان بتوانن له‌ کوردستان به‌شێک له‌ مێرمندالان بۆ لای خۆیان رابکێشن و گروپی تێرۆریستی له‌ کوردستان دروست بکه‌ن و ئه‌وه‌ جێگای مه‌ترسییه‌ و ئێمه‌ وه‌ک حیزبه‌ کوردییه‌کان هه‌موو حه‌ولی خۆمان ده‌ده‌ین که‌ به‌رچاو روونی بده‌ین به‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان.
ته‌بلیغ بۆ شیعه‌ نه‌ک ته‌نیا له‌ رێگه‌ی زانستی دینی به‌ڵکو له‌ هه‌موو باسه‌کانی وه‌ک ئه‌ده‌بیات، مێژوو و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌رخوارد مندالانی کورد ده‌درێ و حه‌ولێک به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌ نیزامی په‌روه‌رده‌ له‌ ئێراندا بۆ په‌روه‌رده‌ کردن به‌ پێی زانیاری شێعه‌.
ناوبراو وه‌ک ته‌جره‌به‌ی خۆی له‌ ده‌ورانی دانیشگا، باسی ده‌رسێک له‌ ژێر ناوی مێژوی ئیسلامی کرد که‌ ده‌بێ هه‌موو ده‌رچوانی دانیشگا له‌ ئێران بخوێنن و له‌وێ به‌ ئاشکرا ته‌وهین به‌ سوننی ده‌کرێ و هه‌موو قوتبییه‌کان ده‌بێ ئه‌وانه‌ نه‌ک ته‌نیا فێر بن به‌ڵکۆ ئیمتحان بده‌ن هه‌تا بتوانن مه‌ده‌رک وه‌رگرن.
ئه‌وجار باسی ده‌سته‌ی دووهه‌م له‌ کوردستان واته‌ زه‌رده‌شتی کرا که‌ به‌ پێی به‌ندی 13 یاسای بنه‌ره‌تی ئێران وێرای مه‌سیحه‌ت و جوله‌که‌ ده‌بنه‌ سێ که‌مایه‌تی دینی له‌ ئێران و مادام ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به‌و دینه‌ هه‌یه‌ هه‌م له‌ یاسای مه‌ده‌نی و هه‌م له‌ یاسای جزاییدا رووبه‌رووی هێندێک هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه‌. بۆ وێنه‌ قه‌یری موسولمان ناتوانێ له‌ موسولمان ئیرس به‌رێ.
ئه‌وجار باسی ده‌سته‌ی سێهه‌م یان شه‌یتان په‌ره‌ست و ئاگرپه‌ره‌ست و بێدین له‌ کوردستانی کرد که‌ به‌ بروای ناوبراو له‌ به‌ر ده‌ست تێوه‌ردان له‌ زانیارییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وان، و به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ ناوێرن به‌ ئاشکرا بڵێن شه‌یتان په‌ره‌ستن ئێستا باسی ئه‌وه‌ ده‌کرێ ئه‌وانه‌ به‌شێک له‌ زه‌رده‌شته‌کانن. وه‌ک نمونه‌ ئاماژه‌ی به‌ مه‌سه‌له‌ی ئه‌هلی حه‌ق کرد که‌ له‌ کوردستان وه‌ک یارسان ده‌ناسرێن و بۆ شیعه‌کان هه‌ڵگری په‌یامێکی دیکه‌یه‌ و باسی به‌شێک له‌ شیعه‌یه‌.
نازه‌نین ئه‌نساری باسی ئایه‌تۆڵلا بروجێردی کازه‌مه‌ینی ده‌کا که‌ وه‌ک زانای شیعه‌ی دوازده‌ ئیمامی چونکه‌ وه‌لایه‌تی بردۆته‌ ژێر پرسیار ئێستا رووبه‌رووی سزا بۆته‌وه‌ و له‌ زیندانه‌ و ئه‌و زوڵمانه‌ نه‌ک ته‌نیا که‌مایه‌تی به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ بۆ جۆرێک ته‌فسیری وه‌لی فه‌قیه‌ یان ئه‌و شتانه‌ی به‌ ناوی شیعه‌ ده‌رخواردی خه‌ڵک ده‌درێ ده‌به‌نه‌ ژێر پرسیار.
جێگای ئاماژه‌یه‌ لێژنه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سوئیس که‌ له‌و کۆبوونه‌وه‌ له‌ ژنێڤ به‌شدار بوون پێکهاتبوو‌ له‌ به‌رێزان یاسین مه‌ولودی به‌رپرسی کۆمیته‌ی سوئیس، په‌یمان ره‌سولپور به‌رپرسی پێوه‌ندی بیانییه‌کانی حیزب له‌ به‌شی فه‌رانسه‌‌وی زمانی سوئیس و گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
swis-jnef.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 992 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact