. . . .


16 Mar 2012

دیداری هەیئەتێکی حدک لەگەڵ حیزبی سوسیالسی سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٥ی مارس له‌ پارڵمانی سوئیس له‌ بێرن، هەیئەتێکی‌ حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کە پێکهابوو لە بەڕێزان خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی، ئەندامی ڕێبەری حدک و ڕەحمان ئیبراهیم زادە، جەبار ئەحمەدوەندی، هەژار داوودی و یاسین مەولوودی، له‌گه‌ڵ به‌رێزان پیتێر هۆگ به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی سۆسیالیستی سوئیس و کارلۆ ساماراگۆ هاوسه‌رۆکی گروپی کاری پارڵمانی سوئیس و کوردستان له‌ دوو دانیشتنی جیاوازدا، دیدار و گفتگۆیان هه‌بوو.
هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌ر گرینگی پێوه‌ندی نێوان دوو حیزبی دۆست پێداگری کرد و هیوای خواست بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و پێوه‌ندیانه به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رینتر.
به‌ له‌ به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ڕاستیه که وڵاتی سویس، خانه‌خوێی کۆبوونه‌وهکانی شۆڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وەیه‌کگرتووه‌کانه، داوا کرا که حیزبی سۆسیالیستی سویس، ده‌ور و رۆڵی خۆی بگێڕێ سه‌باره‌ت به له‌ قاودانی پێشێلکاری به‌رچاوی مافی مرۆڤی کورد له ئێران دا و هه‌روه‌ها ڕێگا نه‌دا مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له ئێراندا ببێتە قوربانی سات و سەودای کێشەی ناوەکی نێوان زلهێزەکانی جیهان و ڕژیمی دژ بە ئازادی ئیسلامی ئێران. له‌حالێک دا که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گرینگی تایبه‌ت به مه‌سه‌ ئابووری ده‌دا، چاوه‌روانی ده‌کرێ حیزبی سۆسیالیستی سویس، هه‌وڵ بدا بۆ گواستنه‌وه‌ی هاواری خه‌ڵکی کوردستان و ببێته ده‌نگی ناڕه‌زایی ئه‌وان بۆ هێنانه ژێر پرسیاری به‌رپرسانی ئێران.
جێگای باسە کە هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان توانی سه‌رنجی هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ بۆ جیاوازیه‌کان له نێوان هه‌ڵسووکه‌وتی رێژیم ده‌رحه‌ق به کورده‌کان لەگه‌ڵ باقی به‌شه‌کانی ئێران ڕابکێشێ .
له بڕگەیەکی دیکەی ئەو دیدارە دا باس لە چۆنیه‌تی هاوکاری نێوان هەردووک حیزب له وڵاتی سویس کراو حیزبی سۆسیالیست به‌ڵێنی دا بۆ ته‌رخان کردنی ٢ کۆنفرانس بۆ باس له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیاسپۆرای کوردی و دۆزینه‌وه‌ی ئامرازێک بۆ هاندانی به‌شداری زۆرتر کورده‌کان له‌ ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگای سویسدا و له‌ به‌رنامه‌رێژی بۆ یه‌کێک له‌و کۆنفرانسانه‌ داوای هاوکاری له‌ حیزب کرا.
هه‌ر له‌و دیدارانه‌دا هێندێک مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ هاتنه‌ به‌رباس که‌ بوونە جێگای په‌سه‌ندی هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
ps-swis.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 899 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact