. . . .


10 Mar 2012

٨ی مارس لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن ڕیزی لێ گیرا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بەهاوکاری پارتی دێموکراتی کوردستان،یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان،حیزبی دێموکراتی کوردستان،پارتی یەکیەتی کوردستان (سوریە) و مەلبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن و لە سالۆنی مەڵبەندی رۆژشنبیری کورد، ڕێوڕەسمێکی پر شکۆ بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە کوردستانیانی دانیشتووی شاری لەندەن و دەورووبەری بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان بەڕێوە چوو.
ڕیوڕەسمەکە کاتژمێری ٣ی پاش نیوەرۆ بە ڕاگەیاندنی یەک خولەک بێدەنگی و وەستان بۆ ڕیزلێنان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان دوای بەخێرهێنانی میوانەکان و خوێندنەوەی نێوی لایەنە دەستپێشخەرەکان بۆ بەرێوەبردنی ئەم مەراسیمە، پەیامی پەیامی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و پاشان پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان دوابەدوای ئەوە پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن کاک فەریدون معروفی بەرپرسی پیوەندیە کوردستانیەکان لە بریتانیا پێش کەش کراو و لە پاشان پەیامی یەکیەتی ژنانی سوریە و دواین پەیام پەیامی مەڵبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن پێش کەش کرا.
دوا بە دوای پەیامەکان بە خۆێندنەوەی چەند شیعر و پەخشان لە لایەن بەشداربووانەوە بەرنامەکە زیاتر ڕازایەوە. بە خواردن و خواردنەوە پەزیرای لە بەشداربوان کرا.
ڕێوڕەسمی ٨ی مارسی ٢٠١٢ی زایینی، لە ناو شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران و بە خۆشییەکی زۆرەوە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو و ئامادە بووان بە دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان سپاسی ئامادەکارانی بەرنامەکەیان کرد و هیوا بەردەوامی ئەو جۆرە مەراسیمە ڕێکوپیکانەیان خواست.
جێگەی ئاماژەیە کە جگە لە هاوکاری بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بەشداری ئەو رۆژە پیرۆزە بوون.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 798 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact