. . . .


9 Mar 2012

خۆپێشاندان بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەی ژنان


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ٨ی مارسی ٢٠١٢ لە مەیدانی ترافالگار سکوێر و لەبەر دەمی موزەخانەی ناشنال گالری لە لەندەن، کاتژمێری ٤ بۆ ٦ی ئێوارە بۆ رێزلێنان لە رۆژی نێونەتەوەیی ژنان خۆپیشاندانێک بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی یەکسانی خواز بەڕێوەچوو.
ئەم خۆپیشاندانە کە لە لایەن دەنگی سەوزو و بە هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا رێكخرابوو بە دانی درۆشم بۆ پشتیوانی لە مافی ژنان و هەروەها بە وێنەی ژنانی ئیعدامی و زیندانیانی ژن رازێندرابووەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم شوێنە جێگایەکی سەرەکیە و ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەوەی بریتانیا ڕوویی تێ دەکەن، هەر بۆیە ئەو خۆپیشاندانی کوردستانیان و ئێرانیە یەکسانی خوازەکان بووە جێی سەرنجی گەشتیاران و بەهەزاران وێنە لە خۆپیشاندەران لە لایەن توریستەکانەوە گیرا، ئەوە جگە لەوەی کە دەهاتن و پرسیاریان لێ دەکردین و بە دەنگ هەڵبرین پشتیوانیان لەم حەرەکەتە دەکرد.
لە کۆتای خۆپیشاندانەکە لە لایەن کاک ئەکبەر کەریمیان بەرپرسی دەنگی سەوز لە بریتانیا شاخە گوڵ بەسەر بەشدارانی خۆپێشاندانەکە دابەش کرا.
جێگەی ئاماژەیە کە هاوڕێیانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا لە خۆپێشاندانە بەشداری چالاکانەیان هەبوو.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 953 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact