. . . .


9 Mar 2012

بەڕێوەچوونی مەراسمی 8ی مارس رۆژی جێهانی ژن لە پاریس،ی پایتەختی فەڕا?


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: ئه‌مرۆ پێنجشەممە ٨ مارس کاتژمێر 6ی دوانیوه‌ر له‌ مەیدانی ناسیونی شاری پاریس ڕێپیوانێک به‌ به‌شداری ده‌یان ئه‌نجومه‌ن و رێکخراوی تایبه‌ت به‌ ژنان و ئه‌حزابی سیاسیی فه‌رانسوی ونێونەتەوەی و هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌نجومه‌نی کوردی و ئێرانی بەڕێوەچوو. ئەو ڕێوڕەسمە و ڕێپێوانە به‌ دانی دروشمی به‌رامبه‌ری و یه‌کسانی بۆ ژنان و نه‌مانی زۆلم و زۆر له‌ سه‌ر ژنان تا میدانی باستیل بەردەوام بوو و تا کاتژمیڕ 8ی شه‌و درێژه‌ کێشا. جێ ئاماژه‌یه‌ که‌ ژنانی ماف خواز و یەکسانی خوازی هەر چوارپارچه‌ کوردستان لەو ڕۆژە مەزنە دا به‌شداریان کرد و بە لە به‌ر کردنی جڵ وبه‌رگی کوردی و ئالا کوردستان رێزیان له‌ ئه‌و روژه‌ گرت. پێویست بە وتنە‌ که‌ ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش له‌ ئه‌و مه‌راسمه‌ دا به‌شداریان کرد. پێویسته‌ بگوتری که‌ چەندین ئەنجومەن و کۆمەڵەی کوردی وەک: کۆڕی کورده‌کانی فه‌رانسه‌، ئه‌نجومه‌نی دێفاع له‌ زیندانیانی سیاسیی، ئه‌نجومه‌نی دژی سه‌رکوت و ئه‌شکه‌نجه‌، به‌رگیری له‌ ژنانی ئێرانی بۆ گه‌یشتن به‌ دێموکراسی له‌ مەراسمە دا به‌شداریان کرد و ڕێزیان لە خەباتی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی گرت.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فەڕانسە
8mars-paris.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 885 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact