. . . .


4 Jul 2009

ئوسترالیا؛ کۆمیته‌ی حیزب سه‌ردانی باره‌گای حیزبی کرێکارانی ئه‌و ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - ئوسترالیا: کومیته‌ی برێزبێنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ئوسترالیا سه‌ردانی بار‌ه‌گای پارتی کرێکاری ئوسترالیان کرد و له لایه‌ن یه‌كێک له به‌رپرسانی ئه‌و پارته‌وه پێشوازییان لێکرا.

ڕۆژی هه‌ینی 3/7/2009 سه‌لاح پوورئه‌سه‌د به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له ئوسترلیا له گه‌ڵ کامڕان سۆهرابی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی حیزب له ئه‌یاله‌تی کوینزنله‌د به سه‌ردانێکی ڕه‌سمی چوونه باره‌گای پارتی کرێکاری ئوسترلیا له شاری برێزبین و له لایه‌ن به‌ڕیز گڕاهام پیریێت ئه‌ندامی پارلمانی فیدرالی له حیزبی کرێکاری ئوسترالیا پێشوازییان لێکرا.

له کۆبوونه‌وه‌که دا باسی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران، گیران و بێسروشوێنکرانی ڕۆژنامه‌وانانی کورد،گوشاری ڕێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و وه‌ده‌رنانی میدیاکانی بێگانه له ناو ئێران کرا.

هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که دا لیستێکی به‌رین که تایبه‌ت بوو به گیراو کوژرا و برینداره‌کانی نێوان ساڵانی 2008 و 2009 به ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران که له لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه ئاماده‌ کرابوو پێشکه‌ش به ئاغای پیرێت کرا.

گڕاهام پیرێت نیگه‌رانی خۆی بۆ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران ده‌ربڕی وبه‌ڵێنی دا که ئه‌و لیسته‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترلیا و رێکخراوه به‌شه‌ر دۆسته‌كانی ناوئوسترالیا بنێرێت

هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه که له یه‌كه‌م رۆژه‌کانی رابه‌رینی خه‌ڵکانی ئێران به دژی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 2 حه‌وتوری ڕابردوو دا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ئێرانه‌وه حیزبه‌كه‌ی ئه‌و واته‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ئوسترالیا به توندی دژایه‌تی خۆیان له گه‌ل سه‌رکه‌وتی خه‌ڵکانی ناڕازی له ئێران ده‌ربڕیوه‌.

له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه دا له سه‌ر داوای هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکرات به‌رێز گڕاهام وه‌عدی دا که له مانگی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی ئوسترلیا له شاری کانبێرا بۆ کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له ئوسترالیا پێک بێنێت.
ostralia-hizbi-kar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1207 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact