. . . .


7 Mar 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی لەندەنی حدک لە کۆنسێرتێکی نەورۆزی گروپێ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٥/٠٢/٢٠١٢ پۆلێک لە هاورێیانی کومیتەی لەندەنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداری یەکەمین کونسێرتی نەورۆزی ساڵی ٢٠١٢ بوون کە لە لایەن گرووپی وەهام پرۆژێکت بۆ یارمەتی مناڵانی کورد لە بواری خوێندن و پەروەردە دا لە زانکۆی سۆاس بەڕێوەچوو.
شایانی باسە رێوەرەسمەکە كاتژمیر ٦:٣٠ ئیوارە دەستیپێکرد و سەرەتا لە لایەن خاتوو ئامینە شاداب خویندکاری زانکۆ کە دامە زرێنەری گرووپەکەیە باسێک لە سەر کار و چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە کرا و دواتر لە لایەن سی گرووپی مۆسیقیەوە گورانی کوردی بە زاراوەکانی کورمانجی و سۆرانی پێشکەش کرا و ئامادەبووانیش پیشوازی و دەستخۆشییان لە هەنگاوەکانی ئەم گرووپە خێرخوازییە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن. کۆنسێرتەکە تا ٩ی شەو ئیدامەی هەبوو و بەشی ئاخری ئاهەنگەکە بە تیر و پشک بۆ ئەو کەسانەی یارمەتی مادی ریکخراوەکەیان دابوو لە رێگای کرینی بلیتەوە کۆتایی پیهات.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
وێنەکانی ئەو کۆنسێرتە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 836 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact