. . . .


7 Mar 2012

به‌شداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک له‌ کۆڕیکی په‌رله‌مانتار شوان م?


ناوەندی هەواڵ- ئامریکا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 4 مارس هەیئەتێکی کومیتەی ئەمریکای حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداریان لە کۆڕێکدا کرد کە له‌ لایه‌ن بەشی که‌لتوور وکۆمه‌ڵایه‌تی نۆینه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان لە ئەمریکا بۆ به‌ڕێز: شوان محمه‌د ته ها –ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق سازکرابوو. ئەو کۆڕە بۆ گفتووگۆ له‌سه‌ر ڕۆڵ وکاریگه‌ری په‌رله‌مانتارانی کورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق وبارودۆخی سیاسی عیراق و کوردستان هه‌ر وه‌ها وه‌زعیه‌تی ئیستای کورد له‌ کاروباری ئیداره‌ی عیراق و رۆانگه‌ی کورد سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی کوردستان وعیراق ڕێکخرابوو. بەڕێز شوان محەمەد تەها زۆر بە وردی باسی دەوروکاریگەری کوردی لە داڕشتنی یاسا و بڕیارەکانی عێراق، بە تایبەت ئەو یاسانەی کە پەویوەستن بە کوردەوە کرد و دەوری پارلەمانتارە کوردەکانی لە پارلەمانی عێراق بەرز نرخاند. به‌شێ دوهه‌می ئه‌م کۆره‌ بۆ پرسیاری ئامادە بووان تەرخان کرابوو، کە لەو بەشە دا ئامادە بووان بەشدارییەکی چالاکانەیان کرد و پرسیارەکانیان ئاراستەی کۆڕگێڕ کرد و به‌ریز کاک شوان به‌وردی وڵامی دانه‌وه‌.
kor.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1045 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact