. . . .


6 Mar 2012

به‌شداری هەیئەتێکی کومیته‌ی حدک له‌ ئامریکا لە کۆرێکی به‌ریز دکت?


ناوەندی هەواڵ- ئامریکا: پاشنیوه‌ڕوی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕیکه‌وتی 3ی مارس کۆریک بۆ به‌ریز دکتور ئه‌فراسیاب شکۆفته‌،له‌ لقی 7ی پارتی دێموکراتی کوردستان ده‌ڤه‌ری ویرجینیاو و واشینگتۆن پێکهات. به‌ریز دکتور ئه‌فراسیاب که‌ له‌ کورده‌کانی خۆراسانه‌ به‌وردی باسێکی چڕ وپڕی له‌ سه‌ر مێژووی کورده‌کانی خۆراسان هێنایه‌ به‌ر باس. بەڕێزیان باسی لەوە کرد کە کورد له‌و ناوچه‌یه‌ بە درێژایی مێژوو و له‌ قۆناغه‌کانی جۆراوجۆر دا تاکوو ئیستا خه‌بات وتێکۆشانیان بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان کردووە. لە درێژەی باسەکە دا دکتۆر ئەفراسیاو سەبارەت بە که‌لتور و باری ڕامیاری کورده‌کانی خۆراسان ڕوونکردنەوەی گرینگی دایە ئامادە بووان. پاش کۆتای قسه‌کانی به‌ریز دکتور ئه‌فراسیاب له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ و ته‌وه‌ری دووهه‌می ئه‌م کۆره‌، چەندین پرسیار ئاراستەی بەڕیزیان کرا کە ئەویش بە گوێرەی پێویست ولامی پرسیارەکانی دانەوە. جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوڕێیان سیامند خوسره‌وی و نه‌سرین که‌ریمی به‌شداری ئه‌م کۆڕه‌ بوون.
kor.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 830 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact