. . . .


5 Mar 2012

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە سمینارێکی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستا??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی مارس لیژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا کوڕێکی بۆ بەڕێز بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێك هینا.
ئەو سمینارە لە پۆلیش سەنتەر کاتژمێر ٦پاشنیوەڕۆ لە لایەن بەڕێز خسرو ئاشگەی بە پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزنان لە ٣٣سالەی کۆچی دوای سەرکردو و رێبەری لێهاتوو بارزانی نەمرو هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان و بەخێرهاتنی میوانەکان و حیزب و لایەنە سیاسیەکان دەستی پێکرد. ئینجا هۆکارو بەرنامەی پێك هینانی ئەو کۆبونەوەی بۆ ئامادە بووان شیکردەوە و پاشان داوای لە خاتوو بەیان کرد کە سەبارەت بە پیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەریمی کوردستان و هەروەها کارو بارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا بدوێن و سمینارەکە بەڕێوەبەرن.
پاشان خاتوو بەیان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا لەگەڵ بەخێرهێنانی میوانەکان، سەرەتا بە ناساندنی تیمی هاوکاران و نوێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لە بەریتانیا و هەروەها ئاماژەیەک بە کاروباری ئەم نوێنەرایەتیە و وەزیفە و ئەرکەکانیان و ئەو کارو چالاکیانەی کە ڕۆژانە دەکرێن، تیشکی خستە سەر هەموو ئەو بەشانەی کە رۆژانە سەروکاریان لەگەلیان هەیە و هەروەها کارەکانی بە نۆ بواری جیاواز دا دابەش کرد و ئەهمیەت و گرینگی هەرکام لەبەشەکانی بۆ بەشداران شیکردەوە. بەرێزیان گرینگی ولاتی بریتانیا و بەتایبەت شاری لەندەنی وەك یەکێك لە پایتەختە گرینگەکانی جیهان بۆ کورد و بۆکارکردن لە بوارە جۆراوجۆرکاندا بەتایبەت کاری دیپلۆماسی و بازرگانی پڕبایەخ و گرینگ وەسف کرد.
پاش باسەکانی خاتوو بەیان و بەشی کۆتایی سمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و وەڵام دانەوە کە لە لایەن بەشدار بووانەوە چەندین پرسیار ئاراستە بەڕێزیان کران کە وەڵام درانەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو سمینارەدا بەشداری کرد.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
sminar-britania.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 832 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact