. . . .


4 Mar 2012

بەڕێوەجوونی سمینارێک بۆ یادی ڕێبەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی لە وڵا??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: کۆنفدراسیۆنی کۆمەلە کوردیەکان، پێکهاتوو لە ١٤ حیزب و لایەن و کۆر و کۆمەڵەی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان کۆر یادێکیان بۆ رێبەرە شەهیدەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی، بە پێی ڕووداوەکانی مێژوویی، هەریەک لە بەرێزان مامۆستا مەهدی بەرزنجی لە سەر شێخ محمودی نەمر، میرزا دمیر لە سەر ئێحسان نووری پاشا و شێخ عوبەیدوڵا نەهری و بەڕێز هۆزان ئەحمەد لە سەر ڕووداوەکانی دەرسیم و سەید رەزا، ڕەشید قازی لە سەر پێشەوا قازی و رۆل و نەقشی لە خوڵقاندنی کۆماری کوردستان و هەروەها ڕۆلی د قاسملو لە سەردەمی نۆی خەبات و ڕووداوەکانی ئەم دوایانە هەروەها بەرێز عەبدوڵا عەبدووڵا لە سەر رۆلی بارزانی نەمر بۆ بەشداران قسەیان کرد و لە کۆتایی بەرنامەکەش دا کورتە فێلمێک لە سەر تێکۆشانی هەرکام لە شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان ڕووداوە مێژوییەکان بەتایبەتی لە سەر کۆماری کوردستان نێشانی بەشدار بووان درا.
ڕەشید قازی لە بەشێک لە وتەکانی دا ئاماژەی بە کەسایەتی پێشەوا قازی محەمەد کرد کە چۆن ژیرانە و بوێرانە لەو دەرفەتەی سالی ١٩٤٥ کەڵکی وەرگرت و بەهاوکاری هێژا بارزانی نەمر بەردی بناغەی کۆماری کوردستانیان دانا و لە هەمان کات لە ماوەیەکی کورتدا لە ژێر رێبەری ئەم کاریزمایەدا توانرا گرفتەکانی کورد لە شکلی کۆماریدا وەدی بێنی و وێڕای نەبوونی پشتیوانەیەکی ئەوتۆ، ئاڵای کورد و پاڕلمان و هەیئەتی وەزیران دابمەزرێنی و قوتابخانەی کوردی و سوپای نیشتمانی و زمانی خۆیندن و ئازادی و بەرابەری بۆ ژن و کەمایەتییەکانی دیکە دابین بکات و هیچکات نەیهێشت کۆماری کوردستان و شاری ورمێش ببێتە پاشگرێک لە حکومەتی ئازەربایجان. بەڕێزیان لە درێژەی باسەکەی نەقش و رۆلی د قاسملو و د سادق شەرەفکەندی،شی وەک درێژەدەرانی رێبازی پێشەوا بەرز نرخاند و وتی: دکتور د قاسملو لە سەردەمی سکرتێری خۆی دا بە بارمتەگرتنی کارمەندانی سەفارەتی ئەمریکا لە ئێرانی مەحکوم کرد و لە هێرشی عێراق بۆ سەر ئێران وێرای ئیدانە کردنی ئەم هێرشە بە مەرجی ئیعترافکردن بە مافەکانی گەلی کورد ئامادەگی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی بۆ بەربەرەکانی لە دژی سپای هێرشکەری بەعس راگەیاند. هەمووکات حیزب سیاسەتی سەربەخۆی بڕیادانی پارستووە و هەمیشە تێکۆشاوە کە کێشەکانی گەلی کورد لە رێگای دێالۆگە چارە سەر بکات. زیاتریش گرینگیداوە بە باری نەتەوی و تەبای لە نێوان هێزەکانی کوردی هەمو بەشەکان. هاوڕێ رەشید قازی لە کۆتایی قسەکانی دا وێرای ئاماژە کردن بە شیوازی شەهیدکردنی زۆربەی سەرکردەکانی کورد، دووبارەی کردەوە کە دوژمنان کوردەکان لە هەموو بەشەکان بە چاوی دووژمن سەیر دەکەن و بۆ لە نێوبردنیان پەنا بۆ هەموو شێوازێکی دژە مرۆفایەتی دەبن . بۆیە کورد و سەرکردەکانی پێویستە وەک پشت و پەنا و یار و یاوەری یەکتر هاوکاری یەکتر بکەن و تێبکۆشن هیماکانی نەتەوی بەهێزتر بکەن و ناکۆکێکانمان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارە بکەین و چێتر ئیزن نەدەین دووژمن وەک ئامرازێک لە دژی یەکتر بەکارمان بێنی. لە کۆتایشدا وێرای پەیمان نۆکردنەوە لە گەڵ بنەماڵەی شەربەرزی شەهیدان تا وەدیهاتنی ئاواتەکانی کۆماری کوردستان هەروا درێژەدەری رێبازیان بن. لێدۆانەکان بەرێزیان لە گەڵ پێشوازیەکی گەرمی ئامادەبووانی ئەو سمینارە بەرەوڕوو بووەوە. جێگەی ئاماژە کە هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکرات بریتی بوون لە هاوڕێیان ڕەشید قازی، سەلاح حاجی ڕەشیدی و یۆسف پەری. پیویست بە وتنە کە لەو سمینارە دا کە زیاتر لە ٤ کاتژمێری خایاند، کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشووی وڵاتی دانمارک بەشداریان کرد.
sminar-danmark.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 924 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact