. . . .


20 Feb 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە کۆڕی ماتەمینی شەهید د. شێرزاد حاجی ??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لە رێکەوتی ٩/٢/ ٢٠١٢ لە کاتێکدا د. شیرزاد ئەندامی بەریوەبەری یەکیتی خۆیندکارانی کورد و ئەندامی یەکیتی دێمۆکراتی کورد لە سووریە لە ماڵی خۆی دێتە دەر، لە لایەن هێزە ئەمنێەکانی سووریەوە دەڕفێندری و ڕۆژی دوایی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە شەهیدی دەکەن. بەم بۆنەوە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠/٢/٢٠١٢ نۆنەرایەتی یەکیتی دێمۆکراتی کورد لە سووریە بە بەشداری هەموو هێزە کوردستانێەکان لە کۆپینهاگ بۆ رێزگرتن لەو شەهیدە و هاوپەیوەندی و پشتگیری خەبات و تێکۆشانی کوردەکانی سووریە کۆڕێکی ماتەمێنیان پێک هێنا. هاوڕێ ڕەشید قازی بە نۆنەرایەتی کۆمیتەی حیزب وڵاتە، لەو ڕێورەسمە بەشداری وێرای دەربرینی هاو خەمی و هاودەردی، ئەم جەنایەتە دژی مرۆیەی سەرکۆنە کرد و لە هەمان کاتدا پێشتیوانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی لە خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە گشتی و لە خەبات و سەرهەڵدانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی دوپات کردەوە. لە هەمانکاتدا هێرشە خۆیناویەکانی هێزەکانی بەشار ئەسەد و وێتۆ کردنی چێن و روسیە و دەست تێوەردانەکانی حکومەتەکانی ناوچە بەتایبەتی ئیرانی شەرمەزار کرد و ڕاشیگەیاند نەتەوەیەکی پشت بە هێزو توانای خۆی ببستێ ئیتحاد و یەکێتی هەبێ بەبێ شك دەتۆانی هەموو پێلانی زلهیزەکانی وەک روسیە و چینن تێک بشکێنی و بە ئامانجەکانی خۆی بگات.

هەموو حیزب و لایەنانە بەشدار بووەکانی دیکەش وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم جەنایەتە، بەلێنێان دا گرینگی زیاتر بە باری نەتەوەی بدەن و تێبکۆشن یارمەتدەر و یاوەری خەبات و تێکۆشانی جولانەوەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بن. هاوکات هەموو ئاواتیان خواست کە بە سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی سوریە دژ بە دیکتاتۆری بەعسی فاشیت، ئاواتەکانی کوردیش لەو پارچە داگیرکراوەی وڵاتی ئازیزمان کوردستان بێتە دیی و خۆێنی مەشعەل تەمۆ و د شیرزاد ببێتە هەوێنی هاوکاری هەرچی زیاتری هێزەکانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دا.

ئەو حیزب و ڕێکخراوانە بەشداری ئەو کۆریادە بوون بریتی بوون لە:
پارتی ئازادی کورد لە سوریە
یەکێتی دێمۆکراتی کورد لە سوریە
پارتی ئازادی کورد لە سوریە
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
پارتی دێمۆکراتی کوردستان
پارتی یەکیتی دێمۆکرات. پ ی د
حیزبی شیوعی کوردستانی عێراق
یەکیتی نیشتمانی کوردستان
فدراسیۆنی کۆمەلە کوردیەکان
پارتی سۆسیالیستی کوردستانی تورکیە
کۆمەلەی کلتوری کوردی سوریە
کۆمەلەی کلتوری ئیزدیەکان لە دانمارک
kurdi-rojawa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 921 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact