. . . .


19 Feb 2012

بەڕێوەچوونی کۆڕێک بۆ مامۆستا عەزیز ئەحمەدی لە وڵاتی سویس


ناوه‌ندی هه‌واڵ سویس : له درێژه‌ی ئه‌و کار و چالاکیانه‌ی کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌م وڵاته دا ڕێکیان دەخات، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٩ / ٠٢ / ٢٠١٢ کۆرێکی بۆ تێکۆشه‌ری دێرینی ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی له شاری بێرن پێته‌ختی ئه‌و وڵاته پێک هێنا. مەبەستی سەرەکی لە پێکهێنانی ئەو کۆڕە شی کردنه‌وه‌ی به‌رنامه و په‌یره‌وی حدک ، په‌سند کراوی کۆنگره‌ی پازده‌ی حیزب بوو. بەڕیز مامۆستا عەزیز بە شیوەیەکی زۆر بابەتیانە تیشکی خستە بەشیک لە بڕگە و مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆی حیزب. پیویست بە ئاماژەیە کە ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب به‌شداری ئه‌و کۆڕه‌یان کرد و به سه‌رنج و تێبینیه‌کانیان توانیان کۆره‌کە سه‌رکه‌وتووتر بکه‌ن.
شایه‌نی باسه کۆره‌که ٣ کاتژمێری خایاند و لەگەڵ پێشوازییەکی گەرمی بەشداربووان بەرەڕوو بووەوە، هەر بۆیە بڕیار درا کۆڕی له‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت تا شی کردنه‌وه‌ی هه‌موو برگه‌و ماده‌کانی به‌رنامه و پێره‌وی حیزب ، په‌سند کراوی کۆنگره‌ی پازده.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیته‌ی سویس
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو کۆڕە کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1072 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact