. . . .


14 Feb 2012

دژ بە ڕەوتی بەردەوامی ئێعدام لە ئێراندا خۆپیشاندانێک لە لەندەن بە???


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی فێبریوێری بە دەستپێشخەری بزووتنەوەی سەوز و هاوکاری و بەشداری چالاکانەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی گەلی بلوچستان، ئاکسیۆنێکی ئیعترازی بۆ مەحکوم کردنی ڕەوتی ئێعدامی نەیاران و بەندکراوانی سیاسی لە ئێراندا، لە پێش باڵوێزخانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکخرا.
خۆپێشاندانەکە لە کاتژمێری ٣ی پاشنیوەرۆ دەستی پێ کرد و تێیدا وێڕای ئەندامانی بزووتنەوەی سەوز، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بەشداریان کرد و بە وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و چەندین پلاکاردی ئیعترازی،هاوپشتی و هاوکاری خۆیان بۆ دژایەتیی کۆماری ئیسلامی دووپات کردەوە. خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا داوایان لە کۆڕ و کۆمەڵە نیودەوڵەتییە مرۆڤ دۆستەکان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و وڵاتە بڕیار بە دەستەکانی جیهان کرد، کە بە گوشارخستنە سەر ڕژیمی تاران، پێش بە ڕەوتی هەڕەمەکی و جەنایەت کارانەی ئێعدام لە ئێراندا بگرن و ڕێگە نەدەن کاربەدەستانی ئەو حکومەتە دژ تێرۆریست و دژ بە مرۆڤایەتییە ڕۆڵەکانی گەلانی ئێران بەرنە بەر سێدارەی ئێعدام.
شایانی باسە چالاکیەکە تا کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ درێژەی کێشا وپاشان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1002 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact