. . . .


9 Feb 2012

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ فێنلاند له‌ رێوره‌سمی کۆمه‌له??


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: ڕۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٤/٢/٢٠١٢ هه‌یئه‌تیکی کۆمێته‌ی حێزب و یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ پێک هاتوو له‌ به‌رێزان که‌ریم ڕه‌سوڵی، گزێنگ خالدنژاد، سروشت ڕه‌سوڵی به‌شداری ئاهنگی یادی ئاشکرابوونی هه‌ڵسورانی خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌یان کرد کە له‌ شاری تورکوی وڵاتی فێنلاندا ڕێکخرابوو.
به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تی حێزبه‌وه‌ په‌یامێکی پێرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌شداربووانی ڕیوره‌سمه‌که‌ کرا و هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی به‌رێوه‌چونی ئه‌م ڕیوره‌سمه‌دا هه‌یئه‌تی کۆمێته‌ی حیزب له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌کە له‌ هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تی نێشتیمانی کوردستان و کۆمه‌له‌، سازمانی کوردستانی حێزبی کۆمونیستی ئیران دیدارو دانێشتنیان کرد، که‌ له‌م دیدارانه ‌دا وێڕای باسی هه‌لومه‌رجی ئیستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێداگریان له‌ سه‌ر هاوکاری به‌ کرده‌وه‌ی نێوان حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان له‌ وه‌ها هه‌له‌ومه‌رجێکدا به‌ زه‌روری زانی.

حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی فینلاند

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 990 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact