. . . .


6 Feb 2012

٦٦مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ولاتی دانمارک بەرز راگی?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠١٢ی زایینی یەکیتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان بەهاوکاری یەکیتی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاهەنگی ٢ی رێبەندان، ٦٦ سالەی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستانیان لە ولاتی دانمارک بەریوە برد. سەرەتای بەرنامەکە بە سرودی نەتەویەتی ئەی ڕەقیب لەلایەن کۆری یەکیتی لاوانەوا نە دەستی پێکرد. پاش ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گێانی بەرزی شەهیدانی رێگای ئازادی و سەربەستی ، سرودی رێبەندان لە لایەن کۆری یەکیتی لاوانەوە پیشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دا ئەو پەیامانەش لە لایەن نوێنەرانی حیزب و رێکخراوەکان خۆێندراوە..
پەیامی دەفتەری سیاسی لەلایەن بەپرسی گشتی کومیتەی دانمارک هاوڕێ ڕەشیدی قازی.
پەیامی یەکیتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان لەلایەن پەروانە پایان وەک ئەندامی دەستەی بەریوەبەری.
پەیامی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان و بروسکەی پیرۆزبایی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکیتی ئافرەتانی کوردی سوریە لەلایەن خاتوو نیشتمان،وە پێشکەش کرا.
پەیامی کوردە ئاورەکانی کەمپی ئەلتاش لەلایەن بەهمەن ژاوەرۆیی
پەیامی یەکیتی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەلاتی کوردستان لەلایەن سنوور محمدزادە
پێویستە بگوترێ نێوئاخنی بەرنامەکە بە هۆنراوەی و شێعر و پەخشان لە لایەن ئەحمەد ڕەحمانی و سنوور محمدزادە وەک بەریوەبەری بەرنامەکە رازابووە. هەروەها وێرای ڕازاندنەوەی سالۆنکە بە وێنەی شەهیدان و نەمران پێشەوا قازی، بارزانی، قاسملو و شەرفکەندی و ئالا و ئارمی حیزبی و دروشم و تراکتی جۆراو جور، ٦٦ مۆمیش بە بۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان داگیرسا و هاوکات لە لایەن خاتوو ئارەزو خالیدنژادە شیرینی دامەزرانی ئەو کۆمارە مەزنە لە نێوان بەشداربووان دا بلاو کرایەوە. بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمی ساڵەوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە دەست و پەنجەی ڕەنگینی " دی جی ئاسۆ" کەش و هەوایەکی دیکە بە خۆ گرت و بەشداران بە هەڵپەڕکێ و شادی و خۆشی، یادی ٦٦ ساڵەی کۆمار و دامەزرێنەرانی حکومەتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. بەرنامەکە لە کاتژمێر ١٢ شەو بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێهات.

بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1403 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact