. . . .


6 Feb 2012

لە پاریس خۆپیشاندانێک دژ بە ئێعدام لە ئێراندا بەڕێوەچوو


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: رۆژی دووشه‌ممه‌ ریکه‌وتی 5/2/2012 بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوتی ئەشکەنجە و ئێعدامی لاوانی ئێران لە لایەن ڕژیمی کۆنەپەرست و دژی ئینسانی ئیسلامی ئێرانەوە، کۆمەڵێک لە ئازادیخوازانی ئیرانیی دانیشتووی پاریس و ئەنجومەنی دژی سەرکوت و ئەشکەنجە لە ئێران، له‌ میدانی تروکادروی شاری پاریس خوپشاندانێکیان ساز کرد. لەو خۆپیشاندانە دا به‌شداربووان داوایان له‌ لایه‌نه‌ نێونه‌ته‌ویه‌کان کرد گوشارەکانیان لە سه‌ر ئیران بۆ ڕاگرتنی ئێعدامی لاوان له‌ ئیران دا چڕ بکەنەوە. خۆپیشاندەران به‌ دانانی دروشم به‌ زمانی فارسی و فه‌رانسوی ناڕەزایەتی خۆیان دژی ئه‌و حوکمانه‌ی که‌ به‌ سه‌ر لاوانی ئیران، بە تایبەت زانیار و لوقمان مورادی سەپێندراوە دەربڕی و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئه‌ حوکمه‌ بوون. جێی ئاماژه‌ی که‌ له‌ نێوان خۆپێشاندانه‌ که‌ دا سرودی نەتەوایەتی ئه‌ی ڕه‌قیب بە سەر بەشداربووان دا بڵاو کرایەوە و هه‌روها له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سه‌وه‌ په‌یام خوێندرایه‌وه‌ که‌ تێیدا ئاماژه‌یان به‌ سه‌رکوت وئه‌شکه‌نجه‌ و ئێعدام له‌ ئیران دا کردبوو، ئەوە جگە لەوەی کە ئامارێک کە‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی خوپیشاندانه‌که‌وه‌ ئامادە کرابوو بڵاوکرایه‌وه‌. لەو ئامارە دا تیشک خرابووە سەرئەو حوکمی ئێعدامانەی لە‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا جێبەجێ کرابوون، بۆ وێنە ساڵی 2008 دا 425 ئێعدام ، له‌ سالی 2009دا 446 ئێعدام ، له‌ ساڵی 2010 دا 634 ئێعدام له‌ سالی 2011 دا 648ئێعدام و تەنیا لە مانگی ژانویه‌2012 دا 60 کەس ئێعدام کراون. پێویست بە ئاماژه‌یه‌ که‌ خۆپیشاندەکە‌ کاتژمێر ٣٠/٣ی ‌پاشنیوەڕۆ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی‌ ٢کاتژمێر درێژەی‌ بوو. پیویست بە وتنە ئه‌ندامانی حێزب له‌ فه‌رانسه‌ بە شێوەیەکی چالاکانە به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه‌ بوون.
xopishandan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 835 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact