. . . .


5 Feb 2012

بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینی شەهیدانی بوردومانەکەی شێرناخ لە بریتا?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی فێبریوێری ٢٠١٢کۆمکاری کوردی لەشاری لەندەن لە وڵاتی بریتانیا بۆ رێز گرتن لە٣٤ شەهیدی ناوچەی شەرناخ لە باکوری کوردستان کە بەهۆی بوردومانی فرۆکە شەرکەرەکانی تورکیە شەهید کرا بوون ڕێوڕەسمێکی چلەی ماتەمینی ڕێکخست.
‌بەرنامەکە بەخولەکێک بێ دەنگی بۆ یادی ئەو پۆلە شەهیدە و گشت شەهیدانی گەلی کورد دەستی پێ کرد. بەدوای ئەو دا لە لایان ریکخراوی کۆمکار ڕاپۆرتێک لە سەر چۆنیەتی ئەم کارەساتە پێشکەش کرا، ئەوە جگە لەوەی کە تیشک خرایە سەر ئەو کار و چالاکیانەی لە نێوخوی تورکیە و لە دەروە بۆ ڕادەست کردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگای نێودەوڵەتی ئەنجامدراون.
‌دوا بەدوای ئەم باسە لە لایەن کاک فەریدن معروفی بەرپرسی پوەیوەندیە کوردستانیەکانی حیزب لە بریتانیا پەیامی دەفتەری سیاسی پێشکەش کرا.
‌لەدرێژی ئەم برنامە یەدا بەرێز کاک خسرو نونیەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا پە یامیێکی سەرەخۆشی پیشکش کرد . دواتر کاک کەمال ئامێدی بەرپرسی پارتی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن پیامی سەرەخوشی پارتی دێموکراتی کوردستانی خویندوە. دواتر پەیامی کۆمەڵی کوردی عەلەوی وهەروەها کومکاری کورد لە ئالمان پیێشکەش کرا. لەهەمو راگەیەندراوەکان بەتوندی ئەم کارەساتە مەحکوم کرا بوون و داوای قەرە بوکردنە وە بۆ بنەمالەکانیان کرابوو ئەوە جگە لەوەی کە پێ لەسەر ڕادەست کردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگا و لێپرسینەوە لە بڕایار دەرانی ئەو کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییە داگیرایەوە.
ئەو ڕێورەسمە پاش نزیکەی ٣ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بریتانیا
chle.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 998 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact