. . . .


4 Feb 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی فەڕانسە لە کۆبوونەوەیەکی ئینستیتۆی کور?


رۆژی هه‌ینی 3/2/2012 ی زایینی له‌ لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی کورد له‌ پاریس کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رین پێک هات . که‌ کاتژمێر 10ی به‌یانی به‌ کاتی ئوروپا ده‌ستی پێکرد و تا 30/6 ی ئێواره‌ی خایاند. به‌ مه‌به‌ستی باس له‌ سه‌ر وه‌زعییه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوتری به‌هاری عه‌ره‌ب و ته‌ئسیری له‌ سه‌ر ڕه‌وشی کورد و به‌ تایبه‌ت ڕووداوه‌کانی سوریه‌ و ڕۆژئاوای کوردستان . کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ ساڵۆنی فیکتۆر هۆگۆ ، یه‌کێک له‌ ساڵۆنه‌کانی پارلمانی ئه‌و واته‌ به‌ به‌شداری کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و چه‌ند که‌سایه‌تی فه‌ڕانسه‌وی وه‌ک سه‌رکۆنسوڵی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان و که‌سایه‌تی ئاکادمیک و مامۆستای زانکۆ و هه‌روه‌ها دوکتۆر فواد حسین سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریمی کوردستان و خه‌مان خان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سایه‌تی ئێرانی وه‌ک ئه‌حمه‌د سه‌لامه‌تیان و ... به‌شدار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌ یه‌ک رۆژی یه‌ دا 17 که‌س وتاریان پێشکه‌ش کرد و تیشکیان خسته‌ سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌زعی کورد به‌ گشتی و کوردستانی سوریه‌ به‌ تایبه‌تی ، هه‌روه‌ها تێروانینی وڵاته‌ زلهێزه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌ و ده‌ستنیشان کردنی خاڵه‌ به‌ هێز و لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی خه‌ڵکی کوردستان. شایانی باسه‌ هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ هاورێیان ئاره‌ش زه‌مانی و قادر محەمەد گوڵ به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ بوون و له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌که‌ دا چاویان به‌ به‌شێک له‌ به‌شدار بووان که‌وت و ئال و گۆری بیروڕایان کرد.
franse.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 911 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact