. . . .


30 Jan 2012

به‌رز ڕاگرتنی یادی کۆماری کوردستان له‌ وڵاتی ئاڵمان


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ئاستای دانێشگای فرانکفۆرت لە ساڵروژی کۆماری کوردستان بە جل وبەرگی کوردی رازایەوە. کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئەڵمانیا رۆژی شەممە 28ژانویە رێورەسمیک بۆ ئەندامان وڵاینگرانی حیزب و کوردستانیانی دانیشتووی ئەو شارە، بۆ رێزگرتن لە ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێک هێنا.
بەرنامەکە لە کات ئەژمێری 7ی ئێواری بە خوێندنەوی سرودی ئەی رەقیب لە لایان چەند لاویکی دێموکراتەوە و ساتێک بی دەنگی بۆرێزگرتن لە شەهیدانی کوردوکوردستان دەستی پی کرد و پاشان بەرێوەبەرانی بەرنامە چیا حۆسێنی و ئاشتی گەنمانی وێرای بەخێرهاتنی بەشدارانی رێورەسمەکە، بە خۆێندنەوەی شێعروپەخشانی شورشگیری پیشوازیان لە بەشداربووان و2ی رێبەندان کرد.
ئینجا پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەوبونەوە لە لایان کاک شوکری تەریق پێشکەش کرا و بەدوای بەرێزیان دا کاک خالید حەسەنپور لە لایان کۆمیتەوە وتاریکی لە سەر هەل ومەرجی ئیستای ئێران و کوردستان پێشکەش کرد.
لە بەشیکی دیکە بەرنامەکە دا کۆمیتەی حیزب سپاسی ئەو حیزب و ریکخراونەی کرد کە هەم بەشداری ڕێورەسمی 2 ی رێبەندایان کردبوو وهەم برۆسکەی پێروزباییان بۆ کۆمیتەی حیزب ناردبوو کە بەریتی بوون لەو حیزب و ریکخراوانە:
پارتی دێموکراتی کوردستان
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ، کۆمێتەی ئەڵمانیا
کۆمەلەی زەحمتکیشانی کوردستان
کۆمەڵە- سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران
ئەنجومەنی گشتی بزوتنەوەی گوران ، ئەڵمانیا
دوابەشی رێورەسمەکە بە بەشداری چەندین هونەرمەندی دەنگ خوش و ناسراوی گەلەکەمان تا کاتژمێری 12 ی شەو بە گورانی وهەڵپەرکی دەرێژی کیشا.
کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان سپاس و پێزانینی خۆی پیشکەش بە سەرجەم بەشداربووانی ڕێورەسمی 2 ی ڕێبەندان دەکا بۆ هاوکاری و بەشداری بەرچاویان.

بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1027 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact