. . . .


30 Jan 2012

بەڕێوەچونی مەراسمی ٢ی ڕیبەندان لە شاری شێفیڵد،ی بریتانیا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بە مەبەستی ڕیزلێنان و بەرز ڕاگرتنی ٢ی ڕێبەندان ,٦٦ مین ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، کۆمیتەی شێفیڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٩ ی ژانویەی ٢٠١٢ی زاینی کاتژمیر ٤ی دوانیوەڕۆ، ئێوارە کۆڕێکی پێک هێنا.
رێوڕەسمەکە بە بەشداری بەشیکی بەرچاو لە ئەندامان و لایانگرانی حیزب و بە سرودی نەتەوایەتی ''ئەی رەقیب'' و خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان هاوڕێ ڕزگار قادرزادە بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە بریتانیا، وێڕای بە خێرهێنانی میوانەکان، پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی بەو بۆنەوە خوێندەوە. پاشان کاک ئاسۆ عەبباسزادە باسێکی لە سەر'' کاریگەری کۆماری کوردستان لە سەر شوناسی کورد'' پێشکەش کرد.لە بڕگەیەکی تری بەرنامەکەدا پەیامی یەکیەتی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کاک عومەر مەحمودی پێشکەش کرا و پاشان پەیامی چەند لایەن و رێکخراوی دۆست کە بەم بۆنەیەوە بۆ کۆمیتەی شێفیڵدی حیزب هاتبوون پێشکەش کران کە بریتی بوون لە پەیامەکانی:
پارتی دیموکراتی کوردستان کومیتەی شێفیڵد
کومیتەی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان-شێفیڵد
بزوتنەوەی گۆڕان-شێفیڵد
خوێندکارانی کوردی زانکۆی شێفیڵد
سازمانی سەرانسەی پەنابەرانی ئێرانی-شێفیڵد.
جێگەی ئاماژەیە کە ناواخنی بەرنامەکان بە چەند پارچە هۆنراوە و پەخشان لە لایەن هاوڕێیان کاک حوسێن محەمەدزادە ، هەڤاڵ ماردین ملکاڕی و کاک ئایەت مورادیفەرەوە رازێنرایەوە.
بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە دەنگی بەسۆزی هونەرمەندانی دەنگ خۆش شۆرش ئیبراهیمی وە شێخە باوزەیی بە هاوکاری هاوڕێیانی موسیقا ژەن خالید جەمالی وە سامان هیرانی و کۆڕی هەڵپەڕکێی کوڕان و کچانی دێموکرات زیاتر ڕازێنرایەوە.

کۆمیتەی شێفیڵدی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا

بۆ بینینی وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1277 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact