. . . .


30 Jan 2012

خۆپیشاندانی لایانگران و دژ بەرانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لە وڵات?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕێکەوتی ٢٨ی جانیوێری ٢٠١٢ کەمپەینی دژی شەر لە لەندن بۆ دژایەتی شەر لەدژی ئێران و ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی لە ناوچەکەدا خۆپێشاندانێكیان ساز دا. بزووتنەوە سەوز و حیزب و لایەنە سیاسیە ئێرانی و کوردستانیەکان لەندەن بە جیا لەو خۆپێشاندانە کە لە کاتژمێری ٢ تا ٤ی پاشنیوەڕۆ درێژەی کێشا بەشداریان کرد. سەرەتا جێرمی کۆربین وتەیەکی لەپیوەندی لەگەڵ ئەو خۆپێشاندانە پێشکەش کرد، ئەوە جگە لە چەندین کەسی دیکە بەشدار لەو خۆپیشاندان و کەمپینەی دژی شەر وتاریان پێش کەش کرد. لەو خۆپێشاندانە دا نەک هیچ باسێک لە پێشێل کارییەکانی رژیم دژ بە کۆمەڵانی خەڵک لە ئێراندا نەکرا، بەڵکوو بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپینە بە کۆکردنەوەی تاقمێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی ڕژیم و ئەو عەرەبە تێرۆریستانەی کە بە پوڵ و دارایی کۆمەڵانی هەژاری ئێران گەیێندراوەنەتە بریتانیا، هەوڵی نیشاندانی مەزڵوومیەتی کۆماری دژی بەشەری کۆماری ئیسلامیان دا. بەشێکی بەرچاوی لە خۆپێشاندەران لە تێرۆریستانی حیزبوڵای لوبنان و پیاوەکانی کۆماری ئیسلامی پێک هاتبوون کە بۆ پشتیوانی لە رژیم و مانەوەی شعاریان دەدا.
لەو نیوەدا کوردان و ئێرانیە خاوەن هەست و شۆڕشگێرەکان پێکهاتوو لە ئەندامانی بزووتنەوەز و نەتەوە کەمایەتییە ئایینیەکانی دیکەی ئێران و ئەندامان و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڵای سەربەرزی بەرزی کوردستانەوە و بۆ بەرپەرچ دانەوە ئەو هەڵوێستەی بە ناوی لایانگرانی ئاشتی، دەستیان دایە خۆپیشان دان و ڕووی دزێو و دژی مرۆڤایەتی ئەو ڕژیمە نگریسەیان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی بریتانیا ئاشکرا کرد. ئازادیخوازانی خاوەن هەڵوێست بە دانی دروشم گەلێکی وەک: برۆخێ رژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی و مردن و نەمان بۆ تیرۆریسم و دەیان دروشمی دیکە بە زمانی ئینگلیسی و کوردی و فارسی، دژایەتی خۆیان لەگەڵ ڕژیم و سیاسەتە دژ ئینسانیەکانی دەربڕی و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بۆ ڕوخاندنی حکومەتی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران، پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی بکەن. لەو نێوانە دا تێکهەڵچوون و پێکدادان لە نێوان ئازادی خوازانی کورد و ئێرانی لە لایەک و بەکرێگیراوانی ڕژیم لە لایەکی دیکەوە دا هاتە ئاراوە، کە ئەو گوێ لە مستانە وەک پێشەی هەمیشەیی خۆیان دەستیان بە هات و هاوار و پاڵ پێوەنانی ئازادیخوازان کرد، بەڵام ئەوان زۆر و خۆڕاگرانە بەرامبەر بەو پەلامارەی پیاوانی حکومەتی ئێران ڕاوەستان و تا کاتی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندانەکە لە مەیدان دا مانەوە.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
٢٩ی جانیوێری ٢٠١٢
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 908 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact