ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: له ڕێکه‌وتی 24.01.2012 به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب سۆڵتان گۆڵاوی دیدارێکی له‌گه‌ڵ ئاغای دکتور "بێنێدیکت سانکه دێپلۆماتی وەزارەتی دەرەوە و بەرپرسی بەشی ماڤی مرۆڤ بۆ ئێران " و خانمی "ئۆلیک" پێک هێنا.
ئاعای دکتور بێنێدیکت سانکه ، له پیشدا کورته‌یه‌ک له ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی کۆمیسیۆنه‌که‌ی خۆیانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕوون کرده‌وه. دوکتور سانکه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وان هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی خراپی مافی مرۆڤ له ئێران دابنێن و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌وه تێ بگه‌یه‌نن که ده‌ست له پێشێلکارییه‌کان و دەست دەرێژی بۆ سەر ئازادی و ژیانی خەڵک هه‌ڵبگرن و له‌و په‌یوه‌نده‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌کی له ڕه‌وش و مێتۆدی کاره‌کانیانی خسته ڕوو که تا ئێستا گرتوویاننه به‌ر.
به دوای روون کردنه‌وه‌کانی ئاعای سانکه نوینه‌ری حیزب ، زۆر به‌کورتی میژوو و تیکوشانهکانی حدک هینایه به‌ر باس ، پاشان که‌ند و کۆسپه‌کانی پێکهاته‌ی وڵاتی ئێران وه‌ک وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه، که تێیدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری به ته‌واوی له ژێر ڕکێفی ده‌وڵه‌تی حاکمدایه و مافی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشێل ده‌کرین . دواتر هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا نوێنه‌ری حیزب ئاماژه‌ی به‌وه کرد، که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سیسته‌میکی کۆماری دێموکراتیکی فیدڕاڵی بۆ ئێران خۆازیاری و هه‌روه‌ها ئامانجه‌کانی دیکه‌ی حیزبی خسته به‌ر باس. هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا نوێنه‌ری حیزب به وردی باسی بارودۆخی مافی مرۆڤی له ئێران به گشتی و له کوردستان به تایبه‌تی کرد و چه‌ندین وینه‌یی لە جینایتهکان و ودەست درێژیه‌کانی کۆماری ئێسلامی له‌و په‌یوه‌نده‌دا خسته ڕوو. دواتر هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا " سی- دی" یه‌کی له هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزب و هەروها لێستیکی ئەو کەسانی کە زیندانی یان حوکمی لە سیدارەدانیان دراوه، دا به ئاغای سانکه .
له کۆتاییدا ئاغای "سانکه" جارێکی دیکه ئاماژه‌ی به‌وه کرده‌وه، که ئه‌وان له داهاتووشدا بۆ پشتیوانیکردن له مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان درێژه پێ ئه‌ده‌ن و کەلک لە و بەڵگە و مەدرەکانی حێزب وەردەگرن.