. . . .


20 Jan 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە پیشانگەی کوردێکی ڕۆژهەڵات لە وڵات?


ناوه‌ندی هه‌واڵ سویس: ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێکه‌وتی ٢٠ / ٠١ / ٢٠١٢ له وڵاتی سویس ، له شاری فریبۆرگ، پێشانگایه‌كی کولتوری له ژێر ناوی ( دیارده‌کانی نابیندرێن ) بۆ کوردێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی که‌ماڵ مه‌ریوانی کرایه‌وه ، شایه‌نی باسه خه‌ڵکی سویسی و ئه‌و کوردانه‌ی که له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ژین به‌چڕی سەردانی ئەو پیشانگەیان کرد. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، که پێشتر له لایه‌ن ناوبراوه‌وه ده‌عوه‌ت کرابوو به‌شدارییان له کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌ دا کرد ، پێشانگاکه پێک هاتبوو له چه‌ند وێنه‌یک و هێندێک نوسراوه کە ئه‌گه‌ر چی وێنه‌کان و ئه‌وشتانه‌ی که له سه‌ریان بوون ده‌بیندران، به‌ڵام مه‌به‌ستی ناوبراو ئه‌وه‌ بوو که ئه‌وشتانه ده‌بیندرێن به‌ڵام کۆمه‌ڵگا نایهه‌وێ بیانبینێ و چاوپۆشیان لێ دەکات.
شایه‌نی باسه هه‌یئه‌تی کۆمیته‌ی سویس حیزبی دێموکراتی کوردستان، بریتی بوون له به‌ڕێزان / کاک حوسێن ڕه‌سوڵپوور و هه‌ژار داودی به‌رپرسی ته‌شکیلات، په‌یمان ره‌سوڵپوور به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌بیانیه‌کان له به‌شی فه‌رانسه‌وی زمان دا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کۆمیته‌ی سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 856 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact