. . . .


16 Jan 2012

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی دەرەوەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی شه‌ممه‌ رێکەوتی‌١٤ی ژانویەی ٢٠١٢ هەئیەتێکی کۆمیتەی دەرەوەی یەکێتی ژنان پێک هاتوو لە بەڕێزان شوعلە قادری و گوڵالە شەڕەفکەندی بە مەبەستی لە نزیکەوە چاوپێکەوتنی کۆمیتەی یەکێتی ژنانی دانمارک، له گەڵ کۆمیتەی بەڕێوەبەری و هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە لەو کۆپێنهاک کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد. ئەمجار خاتوو پەروانە پایان بەرپرسی یەکێتی ژنان لە وڵاتی دانمارک بەخێر هاتنی هەموو بەشدارانی کرد. پاشان ئەندامانی هەیئەتی میوان بە نۆرە باسی کارو ئه‌رکی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵاتیان کردو هەر وەها له‌سه‌ر کۆنفرانسی ژنان لە دەرەوەی وڵات کە لە رێکەوتی ٢٦ی نوامبری ٢٠١١ بە بەشداری نوێنەرانی یەکێتی ژنان لە زۆربەی وڵاتەکان گیرا‌و پلانی ساڵی ٢٠١٢ ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ کۆمەڵێک باس هاتنە ئاراوە.

دوای پشوویەکی کورت نۆرە درا بە بەشداران کە بۆچوون و رەخنەو پێشنیاری خۆیان لە هەموو تەوەرێکەوە بێننە بەر باس، کە هەموو لایەک زۆر چالاکانە بەشداریان کرد.

کۆبوونەوە دوای ٤ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.
konunaway-jnan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 934 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact