. . . .


16 Jan 2012

به‌رێوه‌چوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی- ته‌شکیلاتی له‌ وڵاتی دانمار?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: دوانێوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه‌رێکه‌وتی ١٤ ی ژانویە، له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک و کۆمیتەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک، کۆبوونەوەیەکی سیاسی- ته‌شکیلاتی بۆ بەرێزان گوڵاڵەشەرەفکەندی و حەمە رەسووڵ کەریمی ئەندامانی ڕێبەری حیزب وخاتوو شوعلە قادری ئەندامی بەڕێوەبەری کومیتەی ئوروپای یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان پێک هێنا. ‌ سه‌ره‌تا بۆ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی رێگای ڕزگاری کورد و کوردستان ده‌قیقه‌یەک بێ ده‌نگی ڕاگیرا. پاشان له‌ لایه‌ن هاوڕێ ڕەشید قازی به‌رپرسی کۆمیته گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دانمارک‌، بە نوێنەرایەتی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو وڵاتە بەخێرهاتنی هاورێیان کۆمیتەی دەرەوەی حدک و بەشدار بوانی کۆبوونەوەکەی کرا. شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەم کۆبوونەوە چەند تەوەری جۆراوجۆری لە خۆ گرتبوو. سەرتا خاتو گوڵالە شەرەفکەندی باسێکی لە سەر کۆماری کوردستان و رۆل وگرینگی کۆماری کوردستان لە مێژووی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان پێشکەشکرد . لە بەشێکی دیکەدا بەرێزیان ئاماژەی بە هه‌ڵوێستی حدک به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و رۆل و گرینگی لێک نیزیکبونەوەی ئەپۆزیسۆنی سەرانەسەری و هێزەکانی کوردی خستە بەر باس. لە تەوەرێکی دیکەدا کاک حەمە رەسوولی کەریمی باسێکی تێروتەسەلی لە سەر کار و باری تەشکیلاتی و هەڵوێستەکانی حدک پێشکەش بەئامادەبووان کرد.
خاتو شوعلە قادری باسێکی لە سەر رۆل و گرینگی ژنان لە کار و باری سیاسی و کۆمەلایەتی و رۆلێان لە شۆرش وخەبات دا پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.
برگەی دووهەمی کۆبونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار، ڕەخنە و پێشنێار هاوڕێیانی حیزبی و وڵامدانەوەی لە لایەن هەیئەتی نوێنەرایەتی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە ئەو بڕگەیەش بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.
له‌ لایه‌ن ئامادەبووانەوە به‌ گه‌رمی پێشوازی له‌ باسەکان کرا و بە پێشنیار و پرسیارەکانی خۆیان کۆبوونەوەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.
کۆمیتەی حدک لە دانمارک
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1016 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact