. . . .


3 Jan 2012

کۆبوونەوەی ئەندامان و لایانگرانی پێنج حیزب و ڕێکخراوی ڕۆژهەلاتی کو


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بە مەبەستی پێکهێنانی کۆدەنگییەک لە نێوان لاوانی کوردی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی دانمارک و بە مەبەستی لیک نزیکبوونەوەی زیاتر و هاریکاری لە پێناو دابین کردنی داهاتوویەکی گەش ڕووناک و زەمینە خۆشکردن بۆ تێکەڵاوی و پێکەوە هەڵکردن، یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی " یولەند،ی دانمارک، لە ژێر دروشمی " مادام کە حیزبەکان لە ناوەندی بڕیار نەگەشتوونە قەناعەتی پێکەوە کارکردن، ڕۆلە دڵسۆزەکانی گەل لە خوارەوە دەبێ قۆڵی لێ هەماڵن" میوانداری ئەندام و لایانگری سەر بە ٤ حیزب و ڕێکخراوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد. ئەو کۆبوونەوەی ڕۆژی ٣١/١٢/٢٠١١ لە کەش و هەوایەکی تەواو دۆستانە و دوور لە هەر چەشنە دمارگرژێیەکی حیزبی پێک هات و بەشداران باسیان لە داڕشتنی گەڵاڵەیەکی هاوبەش بە مەبەستی هاریکاری، سەرەتا لە وڵاتی دانمارک و پاشان کاراکردنی هەنگاوەکان بۆ پەرەپێدانی ئەو هاوکاریانە بۆ وڵاتانی دیکە و سەرئەنجام کوردستان کرد و هەموو لە سەر ئەو خاڵە هاورا بوون کە ئەگەر سەرکردە و بەڕێوەبەرایەتی حیزبەکان ئامادە نین لە نزیکەوە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و زەمینە خۆشکردن بۆ کاری هاوبەش پیکەوە دانیشن، دەبا ئەندام و لایانگران و بەتایبەت لاوان لای خۆیانەوە، هەر چەندە لە پلەکانی خوارەوەش بێ دەست بدەنە ئەو کارە و هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لە نێوان دۆستان و لایانگرانی هەر ٥ حیزبەکە بدەن و لەو ڕێگەیەوە بە گژ پیلان و بەرنامەی ڕژیمی کۆنەپەرست و دژی گەلی ئیسلامی ئێراندا بچنەوە.
جێگەی باسە ئەو کەسانەی لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدار بوون سەر بەو حیزب و ڕێکخراوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون: حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، کۆمەلەی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران و بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پێویست بە ئاماژەیە کە یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو کۆبوونەوەیە ئەرکێکی زۆریان کێشا کە ئێمە لێرەوە سپاسی خۆمانیان ئاراستە دەکەین.
lawan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1371 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact