. . . .


31 Dec 2011

به‌رێوه‌چونی خۆپێشاندانی کورده‌کانی دانشتووی پاریس دژ به‌ کوشتا?


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: دوای ئه‌وی که‌ فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیه‌ خه‌ڵکی بێ دفاع و کاسبکاری گوندی ئۆرتاسو،ی ناوچەی شیرناخ،یان دایە به‌ر بۆمباران و دەستڕێژی چەکەکانیان‌ و نزیک به‌ 40 که‌سیان لێیان کشت، کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان له‌ ناوخۆی کوردستان و زوربه‌ ولاتانی دیکه‌، دژ به‌و کرده‌وه‌ فاشیستیەی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ هه‌ڵویستیان گرت به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی خۆپێشاندان ئه‌و کرده‌وه‌یانه‌ مه‌حکووم کرد. هه‌ر به‌ ئه‌م بۆنه‌وه‌ ڕۆژی هه‌ینی به‌رامبه‌ر به‌ 30دسامبر 2011 کاتژمێر 1ی دوانیوه‌رۆ کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشووتی شاری پاریس و دەورووبەری له‌ میدانی رێپوبلیک کۆبوونەوە و به‌ دانی دروشم دژی ده‌وڵه‌تی تورکیەی فاشیست‌، بژی کوردستان خۆپیشاندانێکیان ساز کرد. پاشان خۆپیشاندەران بەڕێپێوان بەرەو پلاس دوشاتڵی درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکەیان دا و له‌ کوتایی دا به‌ خوێندنی سرودی نه‌ته‌وه‌ی "ئه‌ێ ره‌قیب" کۆتاییان به‌ رێپیوانه‌که‌ هێنا، شایانی باسه‌ که‌ ئه‌ندامانی حێزب له‌ پاریس به‌شداری چالاکانەیان له‌و رێپێوانه‌یان کرد.
کومیتەی حدک - فەڕانسە
paris-xopishabda.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 915 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact