. . . .


31 Dec 2011

خۆپێشاندانی کوردانی بریتانیا دژی کرەدوەی کوردکوژییەکەی تورکیە


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رۆژی هه‌ینی، 9ی به‌فرانبار کۆمەڵگای کوردی لەندەن و دەوروبەر بۆ پشتیوانی لە کوردانی ناوچەی قەلەبانی شاڕناخ و مه‌حکوم کردنی کردەوە کوردکوژییەکەی تورکیه‌ خۆپیشاندانێکیان لە پێش باڵوێزخانەی تورکیە لە لەندەن بەڕێوە برد.
کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی کوردانی لە بەردەم باڵوێزخانەی دەوڵەتی تورک نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند و خۆپیشاندەران بە وتنەوەی سرود و دانی دروشم دژ بە حکومەتی ئەنکارا، ئەو کردەوە دژی ئینسانییەی هێزە سەربازییەکانی تورکیەیان بە توندی مەحکوم کرد. پاشان خۆپیشاندەران کە بە هێزێکی زۆری پۆلیس ئابڵووقە درابوون بەرەوە ژمارە ١٠ ستریت دەفتەری سەرۆك وەزیرانی بریتانیا وەرێ کەوتن. لەو شوێنەش بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک مانەوە و دەیان دروشمیان دژ بە حکومەتی تورکیە و بۆ مەحکوم کردنی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە بە زمانی ئینگلیسی و کوردی گووتەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەرپرس و ئەندامانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لەندەن لەو خۆپیشاندانە دا بەشداری چالاکانەیان هەبوو و هەروەها بەیاننامەی دەفتەری سیاسی حیزبیان کە بە مەبەستی مەحکوم کردنی ئەو کارە قێزەونە بڵاو کرابووەوە لە ناو بەشداران دا بڵاو کردەوە.
جێگەی باسە ڕۆژی ٢٩ی مانگ تاقمێکی دیکە لە کوردانی دانیشتووی شاری لەندەن ڕێپێوانێکی دیکەیان لە هەمان پەیوەندی دا وەرخستبوو کە بە داخەوە لە ئاکام دا تێکهەڵچوونێکی قوورس لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس دا هاتە ئاراوە و لە ئاکام دا چەندین کەس لە هەردوولا بریندار بوون و چەند کەسێکیش لە لایەن پۆلیسی بریتانیاوە دەستبەسەر کران.
کومیتەی حیزبی دیومکراتی کوردستان- بریتانیا
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3886 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact