. . . .


28 Dec 2011

لە دووهەمین ساڵیادی کۆچکردنی دا ڕێز لە تێکۆشەری دەورانی سەختی خەبا??


ناوەندی هەواڵ- سویس: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ / ١٢ / ٢٠١١ به‌ بۆنه‌ی ٢هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری کۆچی دوایی تێکۆشه‌ری رێگای ئازادی کوردستان ، کاک ته‌ها عه‌تیقی،یه‌وه کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌وڵاتی سویس به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزبی و دۆستانی بنه‌ماڵه‌ی کاک ته‌های کۆچکردوو به‌تایبه‌ت هاورێی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات کاک ئه‌حمه‌د شێربه‌گی سه‌ردانی گۆڕی ناوبراویان له شاری بیل کرد.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه چه‌پکه گوڵی رێز و خۆشه‌ویستی له سه‌ر گلکۆی کاک ته‌های هه‌میشه زیندوو دانرا و هه‌رله‌و پێوه‌ندییه‌دا تاجه گوڵێک که له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب له‌و وڵاته ئاماده کرابوو بۆ رێزلێنان له کاک ته‌ها، له لایه‌ن هاوڕێ یاسین مه‌ولوودی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سویس له‌سه‌ر گۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی گه‌له‌که‌مان داندرا.
پاشان هاورێی تێکۆشه‌رمان مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی به‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سویس، باسێکی کورتی له‌ سه‌ر ژیان و خه‌باتی کاک ته‌ها پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه به نوێنه‌رایه‌تی هاورێی ماندوو نه‌ناسمان خوشکه‌ خه‌جیج مه‌عزوور،یه‌وه به‌ڵێن و وه‌فای ئه‌و به‌ نیسبه‌ت کاک ته‌ها و رێبازه‌که‌ی هه‌ر له‌ لایه‌ن مامۆستا عه‌زیزه‌وه به ئه‌مانه‌ته‌وه له کۆری به‌شداربووانی ئه‌م یاده‌دا نوێ کرایه‌وه .
دواتر له لایه‌ن هاورێی تێکۆشه‌رمان کاک ڕەحمان ئیبراهیم زاده،وه په‌خشان و هۆنراوه‌یه‌ک پێشکه‌ش به گۆڕی کاک ته‌ها کرا و سۆز و وه‌فاداری خۆی بۆ ئەو تێکۆشەرە و ئاواته‌که‌ی که ڕزگاری کوردستان بوو دووباره کرده‌وه .
لە کۆتایی دا خوشکه ئه‌سمه‌ر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی کاک ته‌هاوه سپاسی تێکڕای به‌شداربووانی یاده‌که‌ی کرد .
پاشان هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزب لە وڵاتی سویس، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو به‌شدار بووان و دۆستانی کاک ئه‌میر پاشاخانی، سه‌ردانی گۆڕی ناوبراویان کرد و چه‌پکه گوڵی ڕێز و وه‌فاداریان له‌سه‌ر گۆری ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆچکردووەی حیزبی دێموکرات دانا و دواتر به‌کورتی هه‌ر له لایه‌ن تێکۆشه‌ری دێرینی حیزب، مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌د‌ی،یه‌وه باس له ژیانی کاک ئه‌میر پاشا خانی کراو رێز له خه‌باتی ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ نه‌مرەش گیرا.

وێنەکانی ئەو ساڵیادە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1142 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact