. . . .


29 Jun 2009

فه‌رانسه‌: به‌شداریی له کۆڕی خاتوو کارۆڵ پرۆنهوبێر بۆ باس له‌ باب?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - فه‌رانسه‌: بۆ پێشوازی له ده‌عوه‌تێک که خاتوو کارۆڵ پرونهووبێری نووسه‌ری ڤنزوێللایی و دۆستی دوکتور قاسملوو، له هاوڕێیانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له فه‌ڕانسه‌ی کردبوو، دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه27 ی ژوئه‌نی 2009 هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی فه‌ڕانسه‌ی حیزب به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز که‌ماڵ شه‌مامی به‌رپرسی حیزب له فه‌ڕانسه له کۆڕێک که له بنکه‌ی ئه‌نستیتۆی کورد له پاریس بۆ خاتوو کارۆل پرۆنهوبێر به‌ڕێوه چوو، به‌شدار بوون.

له‌‌و کۆڕه‌دا که بۆ باس له‌ چاپی ئیسپانیایی و تورکیی کتێبی "خولیا و مه‌رگی ره‌حمانی کورد" له نووسینی خاتوو کارۆل پرۆنهووبێر ساز درابوو، نوێنه‌ری چه‌ند لایه‌نی سیاسی و ده‌یان که‌س له کوردستانیانی دانیشتووی پاریس و کورددۆستانی فه‌ڕانسه‌یی به‌شدار بوون. له‌باسێکی یه‌ک سه‌‌عاته‌دا خاتوو پرۆنهوبێر ئه‌نگیزه‌ی نووسینی ئه‌و کتێبه و رابردووی دۆستایه‌تیی نزیکی خۆی له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملوو و هۆگریی به مه‌سه‌له‌ی کوردی روون کرده‌وه‌.

له به‌شی دووهه‌می کۆڕه‌که‌دا ناوبراو وڵامی پرسیاری به‌شدارانی دایه‌وه‌.

له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزب له فه‌ڕانسه هه‌ستی خۆشه‌ویستی و ئه‌مه‌گناسیی خۆیان ده‌رهه‌ق به خاتوو کارۆل ده‌ربڕی و ناوبراویش خۆشحاڵیی زۆری خۆی له به‌شداریی هاوڕێیانی حیزب له‌‌و کۆڕه‌دا نیشان دا.

شایانی باسه که چاپی کوردیی کتێبی "خولیا و مه‌رگی ره‌حمانی کورد"یش به‌م زووانه بڵاو ده‌بێته‌وه

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1191 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact