. . . .


19 Dec 2011

بەرێوە چونی ئاهەنگی ٢٦ سەرماوەز،رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە دانمار


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لە رێکەوتی ١٧ی دیسامبر کۆمیتەی دانمارکی حیزب دێمۆکرات کوردستان بە سەرپەرەستی ڕەحمان خۆش ئەبرو وەک بەرپرسی بۆنەکانی حیزب و بە هاوکاری یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان، ئاهەنگی ٢٦ سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداری سەدان کەس لە دۆستان، ئەندامانی حیزب و هونەرنوێنی هونەرمەندان جەمال فەتحیان و دەشتی سەردەشتی و موسیقاژەن سامی بەرێوە برد. سەرەتای بەرنامەکە بە سرودی نەتەوەایەتی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی ١خۆلەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گێانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن هاوڕێیان ئەحمەد ڕەحمانی و خاتوو ئارەزو خالیدنیژاد وەک بەریوەبەری بەرنامەکە کورتە پەخشانێک بۆ بەخێر هێنانی بەشداربووان پێشکەش کرا. دوابەدوای ئەو پەیامی کۆمیتەی حیزب لە لایان هاوڕێ ڕەشید قازی بەرپرسی کۆمیتەوە خۆێندڕاوە. پاشان لە لایەن خاتوو نیشتمان بە نوێنەرایەتی شاندی رێکخراوی ناوچەی دانمارکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و بەرێز هاورێ بە نۆنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وێرای ئاراستە کردنی دوو چەپەکە گولێ ڕازاوە، پەیامی کۆمیتەکانیان ئاراستەی بەشداربۆان کرد. خوشکە قەدەم خێر بە نوێنەرایەتی یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی رۆژی پێشمەرگەی پێشکەش کرد. مامە قالە شۆڕش (فەتحیان) پێشمەرگەی دیرینی حیزب و سیمای ناسراوی ناوچەکانی بانە و سەردەشت و سلیمانی بە وتە بەنرخەکانی و پەخشانێک کۆرەکەی زێاتر ڕازاندەوە. پاشان هونەرمەند جەمال فەتحیان بە دەنگی زوڵاڵی خۆی شەوەکەی ڕازاندەوە و بەزم و شایی و هەڵپەرکێی گەرمتر کرد . لە برگەیەی دووهەمدا هەریەکە لە بەرێزان ناسر پێرانی و مەحمەدی زەبیحی و خالیدی ڕەواندۆست و خاتوو ئەستی موتەفیق ئەدیب بە وتار و پەخشان یاد و سەروەری هێزی پێشمەرگەیان بەرز ڕاگرت. دەشتی سەردەشتی بە دەنگی خۆی و هونەرنوێنی موزیک ژەنی بەتوانا سامی، کۆڕی هەلپەرکێە و گۆرانی بەشداربووانی زیاتر رازاندەوە. لە برگەی سێهەمدا سیروانی شەعبانی بە هاوکاری مەهناز و لاوین و بێستوونی موتەفیق ئەدیب شانۆگەری "بە ئیزافەی یەک هەر دەبێتە یەک،یان" نمایش کرد کە لەگەل پێشوازی گەرمی بەشداربووان بەرەوڕوبوو. لە ئاخرین برگەی بەرنامەکە دوو سرودی هۆ کاکی پێشمەرگە و کوردستانەکەم لە لایەن ئالان قازیەوە پیشکەش کرا. پێویستە بگوتری فیلمی مەراسمەکە و و وتە و لێدۆانی زۆربەی بەشداربووان لە سەر ساڵرۆژی پێشمەرگە بە ئەرک و ماندوو بوونی هاوڕێ عەباسی شەریفی تۆمار کراوە. مەراسمەکە کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەکی شەو لەنێو خۆشی بەشداربووان کۆتایی هات.

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە دانمارک
2011/12/19
بۆ بینینی وێنەکانی کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1229 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact