. . . .


16 May 2009

‌له‌ پارلمانی هوله‌ند رێزدار مسته‌فا شه‌ڵماشی داکۆکی له‌ مافی


دوێنێ ڕۆژی 12 - 5 - 2009 لە سەعات 7 تا 10 ی ئێوارە کۆبونە وەک لە لایەن حیزبی سۆسیالیستی هولەندەوە لە پاڕلەمانی هولەند پێکهات بۆ حیزب، ڕێکخراوە و کە سایەتییە خاریجییە‌کانی چالاک لە هولە‌ند. حیزبی دیموکڕاتی کوردستانیش بە ڕەسمی بۆ ئەو کۆبونەوەیە بانهێشتن کرا بو کە مستەفا شڵماشی بەرپرسی کومیتەی بەڕیوەبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات و ڕەزا محەممەد ئەمینی بەرپرسی کومیتەی هولەند لەو کۆبونەوەیە دا بەشدار بوون. لە هەر چوارپارچەی کوردستانیش حیزب و ڕێکخراوی دیکەی کوردی بانگهێشتن کرابون. جگە لەوانە ڕێکخراوی نەتەوەو کەمایەتییە دینی و مەزهەبیەکانی وەک فەلەستینی، ئەفغانی، ئازەری، بلوچ، عەڕەبی ئەهواز، ئەرمەنی، بەربەری، تورکمەن، یەزیدی، کلدانی و چەند ڕێکخراوی دیکەی دیفاع لە مافی مرۆف و دێموکراسی تێدا بوون.

بەڕێوەبەرانی ئەو کۆبونەوەیە بریتی بوون لە:

1 - هاری فان بۆمڵ ئەندامی پارلەمانی هولەند لە سەر لیستی حیزبی سۆسیالیست

2 - گویدۆ فان لەیم پوت کارگێڕی فڕاکسیۆنی حیزبیی سۆسیالیست لە پاڕلەمانی هولەند

3 - یونس لوتفوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئوتریخت لە هولەند لە سەر لیستی حیزبی سۆسیالیست.

تەوەرەی باسەکان بریتی بوو لە:

- سیاسەتی دەرەوەی حیزبی سۆسیالیست. پێشنیار و تێبینییەکان لەو بارەیەوە

- مافی مرۆڤ و مافی نەتەوە و کەمایەتییە نەتەوەی و ئایینیەکان

- گرنگی پێکەوە هاوکاریکردن لە پێناوی لە ناو بردنی هەمو جۆرە چەوسانە وەیەک و چەسپاندنی مافی مرۆڤ لە دنیا دا

- هەڵبژاردنەکانی پاڕلەمانی ئوروپا.

لەو کۆبونەوەیە دا هاری فان بۆمڵ لە لایەن حیزبی سۆسیالیستە قسەی کرد و بە کورتی تەوەری قسەکانی ئەوە بو کە :

ئێمە لێرە کۆبوینەوە تا بتوانین کارێک بکەین بۆ دیفاع لە مافی مرۆڤ، گەلانی ژێر دەست و دژی چەوسانەوە ڕاوەستین لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایە بێ. دەبێ هەوڵ بدەین بە هەموان سەرنجی سیاسەتی دەرەوەی هولەند بەرەو هەڵوێستێک ڕاکێشین کە بناغەکەی لە سەر دیفاع لە مافی مرۆڤ و گەلانی چەوساوە داڕێژرا بێ نەک قازانجی ئابوری.

لەو کۆبونەوەیە دا زۆر لە بەشداران سەرنج و ڕای خۆیان دەربڕی. هەروەها به‌رێز کاک مستەفا شڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات قسەی بۆ به‌شدار بووان کرد و سەرنجی بەشداربووان و بە تایبەت حیزبی سۆسیالیستی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە پێویستە لە سیاسەتی دەرەوە دا مەسەلەی نەتەوە ژێر دەستەکانی دنیا، مافی مرۆڤ، بەرپەرچ دانەوەی تیڕۆڕیزم و ئاشتی ببێتە مایەی سیاسەت سازی. پەیوەندی بەردەوام هەبێ لە قوربانییەکان و گوزەشت نەکرێ لە تاوانباران. دەبێ گرفتەکان یەک بە یەک چاو لێ بکرێن و پۆلێن نەکرێ لە نێو ڕەقبەتە سیاسییەکان دا. بۆ وێنە ئەگە ر مەسەلەیەکی مافی مرۆڤی یا نەتەوە و ئایینە چەوساوەکان هاتە گۆڕێ، با لە لایەن هێزێکی دەستە ڕاستیشەوە بەرجەستە بکرێتەوە، دەبێ چەپەکانیش دیفاعی لێ بکەن. ئەو هەروەها ئیشارەی بە کێشەی کورد، جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان و ئێران و تیڕوڕی ڕێبەرانی حیزبی دێموکڕات و بە تایبەت 20 ەمین ساڵی تیڕۆڕی ڕێبەری شەهید دوکتور قاسملو کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1258 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact