. . . .


2 Dec 2011

باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن پێچرایەوە


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: سەرلەبەیانی ئەمرۆ رێکەوتی ٢ی دێسامبری ٢٠١١ی زایینی و دوای کۆتایی ئەو مۆڵەتەی کە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ باڵوێز و فەرمانبەرانی جاسوسخانەی ڕژیمی ئیسلامی ئیران لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتەی دانابوو، پۆلیس کامیراو و دوربینە چاوەدێرییەکان ودەم و دەزگای سەفارەتی ئێرانی لە لەندەن پێچایەوە.
پاش ڕاگەیاندنی بەڕێز ویلیام هێیگ لە پیوەندی لەگەڵ گرتن وسوتاندنی باڵویزخانەی ئینگلیس لە تاران، ٤٨ کاتژمێریان کات دا بە دیپلۆماتەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئیران کە خاکی بریتانیا بەجێ بێڵن.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە ئامادە بوونی دەیان ڕۆژنامە و تەلەفزیۆن و ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی بریتانی و بیانی، پۆلیس دەست بەکار بوو بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا. لەدرێژەی داخستنی باڵوێزخانە دا ئەمرۆ کاتژمێر دووازدەو نیو بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی لەندەن بۆ بەشداری کردن و خۆشحالی دەربڕین بەرامبەر بەو هەولوێستە و هەروەها بەرێ کردنی دیپلۆمات تێرۆسریتەکانی ڕژیمی تاران لە لەندەن، چالاکانە بەشداری خۆپێشاندانەکەیان کرد و بەووتنەوەی دروشم دژی ئەو حکومەتە سەرەڕۆیە، ڕق و بێزاری خۆیان لەو ڕژیمە دەربڕی و لە هەمان کات دا خۆشحالی خۆشیان بۆ دەرکردنیان لە بریتانیا و داخستنی هێلانە جاسوسی لە لەندەن دەربڕی.
جێگای ئاماژەیە کە ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن بەشداری چالاکانەیان هەبوو لەو خۆپیشاندانە دا.
پێویست بە وتنە کە کۆمەڵێک لە ئێرانیەکانی نەیاری ڕژیمیش لە بەر دەرگای باڵویزخانەی ئێران ئامادە بوون و بە دانی دروشم خۆشحاڵی خۆیان لەو بڕیارەی حکومەتی بریتانیا دەربڕی.
فرۆکەیەکی خەتی ئاسمانی رایەن ئێر بۆ بردنەوەی ٨٠ دیپلۆمات و بنەماڵەکانیان لە لەندەن ئامادە کراوبوو کە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ خاکی بریتانیایان بەرەو ئێران بەجێهێشت.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بریتانیا

وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3812 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact