. . . .


27 Nov 2011

شارەداری کنزینگتۆن و چێلسی بەشداری دەوری دووهەمی فستیواڵی فیلمی کور


ناوەندی هەواڵ- لەندەن: نیوەڕۆ خوانێك بە بەشداری شارەدار و کانسلەری کێنزینگتۆن و چێلسی بۆ کرانەوەی گەڕێ دوومەی فسیڤاڵی فیلمی کوردی لە ‌ۆژئاوای لەندەن، لە نوێست بۆرن ستۆدیۆ لە پورتۆ بێل ڕێکخرا.
رێکەوتی ٢٥ی نوامبری ٢٠١١ شهردار و کانسلری کینزینگتۆن وچێلسی بەشداریان کرد لە کرانەوەی بەشی دووهەمی ٧مین فستیڤالی فیلمی کورد لە ڕۆژئاوای لەندەن. بەڕێزیان لە وتەیەکی کورت دا ووتیان کە جێگای خۆشحاڵیە ئەو فستیڤالە لە ناوچەی ئێمە دەکرێتەوە ئێمە پشتگیری دەکەین و دەست خۆشی لە سینما کاران و دەرهێنەرانی کورد کرد و هیوا خواست کە ئەو فستیواڵە لە ساڵانی داهاتوو بە شکۆیەکی زیاتر و بەشداری فیلمی کوردی زیاتر بەردەوام بێ. لە بەرامبەر دا کاک عەتا ئەندامی فستیڤالی فیلمی کوردی لە لەندەن سوپاس و خۆشحالی خۆیانی لە ئامادەبوونی بەڕێزیان دەربڕی، پاشان لەگەل بەشدار بووان و کوردانی ئامادەبوو لە مەراسمەکە کەوتە وتووێژو کردن هەروەها لەگەڵ بەشدار بووان سەیری فیلمی بێکەسی،یان کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەڕێزیان لە دەفتەری بیروەرەیەکانی فستیواڵ دا چەند دێڕێکی سەبارەت بەو فستیواڵە نووسی.
لەسەر بانگێشتی فەرمی ٧مین فستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن، کاک فەرزاد حیکمەت ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا بەیاوەری کاک یوسف بەهرامی و کاک خالق خورشیدی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
sharedari-kinzton.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3790 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact