. . . .


26 Nov 2011

خەڵاتی فیلمەکانی فستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن دابەش کرا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ٢٤ی نوامبری ٢٠١١ لەسەر بانگێشتی کۆمیتەی فستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێز مەولود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا و کاک فەریدون معروفی مەراسمی دابەش کردنی خەلاتی فیلمی کوردیان کرد.
لەهەشتەمین رۆژی فستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن کە تەرخان کرابوو بۆ فیلمەکانی براوە و وەرگرتنی خەڵات،بەشێکی بەرچاو لە کوردانی بریتانیا و خەڵکانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان کە لە نێو میوانەکان دا بەڕێزان کاک ئارام وەزیری شەهید و ئەنفال کراوانی کوردستان و هەروەها کاک فازل ڕەئوف ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی ئامادەی ئەو مەراسمە بوون دەستی بەکارەکانی کرد.
سەرەتا لە کۆمیتەی فسییڤاڵی فیلم بەشدار بووانیان بە دوو زمانی کوردی و ئینگلیسی بەخێرهاتن کرد و پاشان داوایان لەبەڕێز مامۆستا ئارام وەزیری شەهید و ئەنفال کرد کە مەراسمەکە بکاتەوە و وتەیەك پێشکەش بکات، کە بەڕێزان سەرەتا بە پیرۆزبایی و هەروەها دەستخۆشی لە بەرێوەبەران و ئەو هاوڕێیانەی کە هەر کام بەشێوەیەک لە بەڕێوەبردن و بەئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکەوە هەستاون سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشکردن. بەڕێزیان لە درێژەی وتەکانی دا بە ئاماژە بەو دۆخەی کە ئێستا بۆ کورد ڕەخساوە ئێمە لێرە لە کەشێکی ئاوا دا پێکەو کۆبوینەوە، هەمووی لە سایەی فیداکاری و خوێنی شەهیدانمانە کە ئێمەی گەیاندوتۆتە جێگایەکی ئاوا، هەروەها لە پیوەندی لەگەڵ بەرهەم هێنەرانی فیلم و سینمای کوردی دا وتی: ئەمرۆ دەنگ و ڕەنگ و وێنە زۆر باش دەتوانێ لە ناساندنی دەردو ژانی ئەنفال و کێشەکانی ئێمە بۆ خەڵکانی بیانی بدوێن کە پێویستە لەو بارەوە زیاتر کاربکرێت و ئێمەش وەکوو حکومەتی هەرێم پشتیوانیتان دەکەین.
ئەوە جار نۆرە گەیشتە کۆمیتەی ئامادەکردن و لۆحەی ڕیزلێنانیان بەسەر بەشێکی بەرچاو لەو کۆمپانیا و هەروەها ئەو کەسانەی کە لەو ماوەیەدا بەشێوەیەک لە شێوەکان دەستیان لە ئامادەکاری و ڕێکخستنی٧مین فستیڤالی فیلمی کوردی لەندەن دا بووە پێ بەخشرا کە لە نێویان دا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێـمی کوردستان یەکێك بوو لەو خەڵات وەرگرانە و بەڕێز کاک خسرو ئاژگەیی سکرتێری دووەم لۆحەکەیان وەرگرت.
لە پێوەندی لەگەڵ فیلمەکان دا، لە نێو زیاتر لە ١٠١ فیلم دا ٣ فیلم لە لایەن کۆمیتەی دیاری کردنی فیلم بۆ کێبەرکێی فیلم هەڵبژێردران و خەڵاتیان وەرگرت هەروەها ٢ فیلمیش لەلایەن داوەرەکانەوە دیاری کران:
فیلمەکان بریتی بوون لە:
یەکەم فیلم لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، فیلمی هەنار میوەی بەهەشتە، لە نووسین و دەرهێنانی تایمر قادری. داستانەکە بەم شێوەیە یە کە ؛کەسوکاری شادی ڕێی پێ نادەن کە بچێتە قوتابخانە، بەڵام سەعیدی هاوڕێی بڕیار دەدات کە خۆی وانەی پێ بڵێت.
دووەم فیلم لە باکوری کوردستان فیلمی پێنج بەرد لە درهینانی کەنان تیکەش لەگەڵ ڕەزا باروت. داستانەکەی ئەوەیە کە،کچێکی خوێندکار دەچێت بۆ خوێندنگە گوێی لە دەنگی خوێندکاران و مامۆستاکان دەبێت،بەڵام کە دەچێتە پۆلەوە کەسی لێ نییە.
سێهەم فیلم لە باشووری کوردستانەوە بوو. فیلمی وڵاتی پاڵەوانەکان دەرهێنەری شاهیم عومەر خەلیفە یەکێکی تر لە دایرەکتەرەکان کە لە بلژیك دەژیت. بەم شێوەیە یە کە؛لە ١٩٨٨دا شەڕی نێوان عێراق و ئێران بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچوو،دلێر، منداڵێكی ١٠ ساڵان و خوشکەکەی زێنێ دەیانەوێت سەیری فیلمی کارتۆن بکەن لە تەلەفزیۆن دا،بەڵام ئەوە بە گێرانەوە ئاسانترە وەك لە کردار لە کاتێکدا مالۆی شەڕفرۆش دێتە ناوەوە....
هەروەها لە بەشێکی تری بەرنامەکە،دوو خەڵاتیش لە لایەن دادوەرەکانەوە بەخشران بەو دوو دەرهێنەر:
لە رۆژهەڵاتی کوردستان جەلال سەعید پناە بۆ فیلمی دەنگی باران سەربەست رەزا گەرمیانی بۆ فیلمی مەنقەل یا (سوتان) لە باشووری کوردستانەوە.
پێویست بە ئاماژە کە تیمی ئامادەکاری ڕێپۆرتاژی کوردکاناڵ لەو فستیواڵە دا ئامادە بوون و لەگەڵ چەندین کەس لە بەشداران دا وتووێژ و چاوپیکەوتنیان کرد.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو فستیواڵە کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3787 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact