. . . .


22 Nov 2011

دانیشتنێکی دۆستانە لە نێوان کومیتەکانی حدک، پەژاک و پ ک ک و سازمانی خ??


ناوەندی هەواڵ- سویس: رۆژی هه‌‌ینی رێکه‌‌‌وتی١٨.١١.٢٠١١ له‌‌سه‌‌ر بانگ هێشتی ڕه‌‌سمی کومیته‌‌‌ی پژاک وکومیته‌‌‌ی پ.ک.ک له‌‌ وڵاتی سویس، دوو هەیئەت لە کومیتەی سویس،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، چاوپێکەوتنێکی دۆستانەیان پێک هێنا.
هه‌‌یئه‌‌‌تی خانه‌‌‌ خوێ بریتی بوو له‌‌ به‌‌رێزان زوبه‌‌‌یر ئایدار، موهندیس ڕه‌‌حمان حاجی ئه‌‌‌حمه‌‌دی، تاهیرکه‌مالی زاده وبه به‌‌‌شداری به‌‌‌شیک له‌‌ کوردانی باکور و رۆژهه‌‌ڵات و هه‌‌‌یئه‌‌تی حدک،ش بریتی بوون له‌‌به‌‌رێزان که‌‌ماڵ به‌‌‌روه‌‌ندی، چیا ئیبراهیمیان، جه‌‌مال ئووه‌‌یسی، موحه‌‌مه‌‌د غه‌‌فوری، عه‌‌‌زێز ئه‌‌حمه‌‌دی، یاسین مه‌‌ولودی و ڕه‌‌حمه‌‌ت ئیبراهیمیان. لەو دانیشتنە داکۆمه‌‌‌ڵێک باسی گرێنگ له‌‌مه‌‌ر ڕوداوه‌‌کانی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوین وپلانی دۆژمنانی کورد له‌‌‌ هه‌‌ر چوار پارچه‌‌‌‌‌ی کوردستان و هه‌‌موو ئه‌‌و ‌ئه‌‌گه‌‌رانه‌‌‌ی که‌‌کورد وه‌‌ک موعادڵەیەکی سیاسی ده‌‌‌بێ ده‌‌‌وری تێدا ببینێت هاتنە بەرباس.
پرش وبڵاوی لایه‌‌نه‌‌کانی کورد و باس له‌‌سه‌‌ر یه‌‌کیتی ویه‌‌ک رێزی باسی هه‌‌ره‌‌ سه‌‌رکی باسه‌‌کان بوون. لە بەشکی دیکەی ئەو دیدارە دا هه‌‌ردووک به‌‌رێزان ئایدار و حاجی ئەحمەدی باسێکی گشتیان له‌‌ پەیوەندی لەگەڵ هاوکاری ئێستا و داهاتوو هێنا گۆری، که‌‌ له‌و دا جارێکی دیکه‌‌ هەیئەتی حیزبی لە ژێر ڕوناکایی سیاسەتەکانی حیزب دا، ئامادەیی خۆیان بۆ هاریکاری و پالپشتی گشت حیزب و ڕێکخراوە ڕەسەنەکانی گۆڕەپانی تێکۆشان لە هەر چوارپارچەی کوردستان دووپات کردەوە و پارێزگاری له‌‌ده‌‌‌سکه‌‌‌وته‌‌کانی گەلی کوردیان لە باشووری کوردستان به‌‌ ئه‌‌‌رکی هه‌‌مو کوردو پارتە ‌سیاسێ‌‌کان کوردستان زانی. هەر لەو دانیشتنە دا نێونه‌‌ری سازمانی خه‌‌بات کاک ئازاد حوسین زاده‌‌‌ش ڕوانگه‌‌ی سازمانی له‌‌‌ مه‌‌ر یه‌‌ک رێزی وهاوخه‌‌باتی
گه‌‌لی کورد ڕوون کردەوە و پێی لە سەر پشتگیری و پشتیوانی ڕێکخراوەکەی لە بزووتنەوە ڕزگاری خوازانەی کورد لە سەرانسەری کوردستان داگرتەوە.
جارێکی دیکه‌‌‌ هه‌‌مو لایه‌‌‌ک بڕیاریان دا که‌‌ ئەو دانیشتنە دۆستانە بەردەوام بن و کۆبونه‌‌وه‌‌کان گشتی تر و هاوکاریه‌کان هه‌‌مه‌‌لایه‌‌نە بن.
کومیتەی سویس،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان
kdp-pkk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1032 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact