. . . .


21 Nov 2011

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ئەمریکا حدک لە سمینارێک دا سەبارەت بە ئێر?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی شەممە رێکەوتی 19 نۆامبری ٢٠١١ی زایینی سمینارێکی سیاسی بۆ باس لە سەر دەوری تێکدەرانە و تێرۆریزمی نیودەوڵەتی ڕژیمی ئێران، لە واشینگتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەرێوە چوو. لەو سمینارە دا کە زیاتر لە 300 کەس بەشداری تێدا کرد، ٨ کەس لە گەورە کاربەدەستان و سیاسەتوانانی ئەمریکایی وتاریان پێشکەش کرد.
پاتریک کێنێدی کە کۆرگێریش بوو وێرای بەخێرهاتنی بەشداربووان کووتی: ئەوە کەمپەینی دێمۆکراتەکان نیە،ئەوە کەمپەینی کۆماریخوازەکان نیە بەلکو کەمپەینی مافی مرۆڤە، کەمپەینی ڕزگار کردنی گیانی خەلکێکی بێ تاوانە کە رۆژ بە رۆژ ماوەیان کەم دەبێتەوە و جوان نیە بۆ ئامریکا لە لایەک بەڵێنی پاراستنی گیانی ئەو خەڵکەی داوە و لە لایەکی دیکەوە بەخێرهاتنی مالکی دەکا بۆ کۆشکی سپی.
لەو سمینارەدا باسێکی زۆر لە سەر ئیران و دەوری تێکدەرانە و تێرۆریستی یەو ڕژیمە لە ئاستی نێودەوڵەتی دا کراو و ئاماژە بە دوایین پیلانی تێرۆریستی ئەو ڕژیمە کە هەوڵدان بوو بۆ تێرۆری باڵوێزی عەرەبستانی سحودی لە ئەمریکا. کۆڕگێڕانو ئامادە بووانی ئەو سمینارە زۆریان رەخنە لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئامریکا گرت کە تا ئێستاشی لەگەڵدابێت زۆر بە نەرمی هەلسو کەوتی لە بەرامبەر ئیران کردووە. لە بەشێکی دیکەی ئەو سمینارە دا باس لە پیشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەو ولاتەدا،دەستتێوەردانی لە کاروباری ولاتانی دراوسێ وەک عێراق و ئەفغانستان کوشتنی سەربازانی ئامریکی ،پارەو چەک دان بە میلیشیا شیعەکان کراو.
هەر لەو سمینارەدا داوا لە دەوڵەتی ئامریکا و شەخسی ئۆباما کرا کە هەر چی زوتر ڕێکخراوی موجاهدین لە لیستی تێرۆر بێنێتە دەر باوەش بکاتەوە بۆ ئەو 3500 کەسەی کەئێستا لە کەمپی ئەشرەف دا جێگیرن و تەنیا 41 رۆژیان مۆلەت ماوە تا جارێکی دیکە مالکی دەستوری کوشتاری ئەو و خەلکە نەدا، تەنانەت کوتیان ئامریکا ئێستا سپاسێک بە موجاهیدین قەرزدارە چونکە ئەگەر ئەو ڕێکخراوە نەبوایە جیهان زۆر درەنگتر بە مەترسی چەکی ناوەکی ئیران دەزانی.
سمینارەکە لە کاتژمێر 10ی بەیانی دەستی پێکردو 1:40 باشنیوەرۆ کۆتایی پێهات. پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان (واشینگتۆن )بە فەرمی بانگهێشتی ئەو سمینارە کرابوون کە بەڕێزان کامران بالنور، سولەیمان عەزیزی، نەسرین کەریمی بەشداریان تێدا کرد.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان- کومیتەی واشنگتۆن
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 972 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact