. . . .


28 Jun 2009

دانمارک: به‌شداری ئه‌ندامانی حیزب له‌ خۆپێشاندان دژ به‌ سه‌رکوت?


دانمارک - محمد زه‌بیحی: کاتژمێری 19.30 ئێواره‌ی‌ رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌‌ رێکه‌وتی 25.06.2009 له‌ گۆڕه‌پانی "کۆنگس نیوترڤ"ی شاری کۆپنهاگ و له‌ به‌رده‌م پارلمانی دانمارک میتینگێک به‌ به‌شداری زێاتر له‌ 500که‌س له‌ دانمارکیه‌کان و ئێرانییه‌کانی نیشته‌جێی وڵاتی دانمارک بۆ پشتیوانیکردن له‌ خۆپێشاندانه‌کانی ناوخۆ و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له‌ به‌رانبه‌ر سه‌رکوت و ده‌سبه‌سه‌رکردنی ئازادیخۆازان به‌ریوه‌چو.
به‌رنامه‌ی میتینگه‌که‌ له‌ سه‌رتا به‌ رۆنکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر بارودۆخی ئیران به‌ هه‌ر دوو زمانی دانمارکی و فارسی بۆ به‌شداربووان پێشکه‌شکرا .پاشان له‌ لاێه‌ن نۆێنه‌رانی سوسیال دێموکرات، حیزبی خه‌لکی دانمارکی، حیزبی سوسیالیستی خه‌لکی دانمارک و ئه‌مینیستی ئینترناشیونال و نیوئه‌لیانسه‌ په‌یامی پشتیوانی خۆیان و حیزبه‌کان‌یان له راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری گه‌ڵانی ئیران و ویسته‌کانیان ده‌ربری. هه‌روه‌ها داوایان له‌ حکومه‌تی دانمارک کرد که‌ هه‌ول بده‌ن‌ پێوه‌ندی سیاسی و ئابوری خۆیان له‌ گه‌ل ئێران بپچرێنن یان نۆینه‌رایه‌تی و بنکه‌و سه‌فاره‌ته‌کانیان له‌م وڵاته‌ دابخه‌ن. پاشان له‌ لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندی دانمارکی و ئێرانی گۆرانی و سرودیان پێشکه‌شکرد و هه‌روه‌ها له‌ نێوئاخنی به‌رنامه‌کاندا دروشمی دژ به‌ رێژیم وترایه‌وه‌.
شیاوی باسه‌ ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌ وێرای به‌شداری چالاکانه‌یان له‌و میتینگ و خۆپیشاندانه‌دا، به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان و دانی درۆشمی دژی رێژیمی کۆنه‌ په‌ره‌ستی کۆماری ئێسلامی سیمایه‌کی تایبه‌تیان به‌ خۆپیشاندانه‌که‌ به‌خشی که‌ بوو به‌ هۆی سه‌رنجی تایبه‌تیی هه‌والنێره‌کان و‌ وێنه‌گه‌لێکی‌ زۆریان له‌ که‌مپێنه‌که‌ بۆ میدیاکانی خۆیان هه‌لگرت.
رێپێوانه‌که‌ پاش 3 کاتژمێر کۆتایی پێهات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1079 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact