. . . .


18 Nov 2011

فستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن دەستی بەکارەکانی کرد


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ١٧ی نوامبری ٢٠١١ لە رستۆرانی مەگنۆلێەن کە یەکێك بوو لە سپۆنسەرەکانی فستیواڵەکەیە، کاتژمێری ٦ بۆ ٨ی شەو، ئێوارە خوانێك لە لایەن کۆمیتەی ئامادەکردنی فستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە میوانانی بیانی و هونەرمەندان و دۆستانی فستیڤاڵی فیلمی کوردی کە بە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کورستان و هەروەها بەشێکی بەرچاو لە ڕاگەیاندنە کوردیەکان، رستۆران و بەشێك لە کۆمپانیە کوردیەکان ساڵانە ڕێکدەخرێت دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
سەرەتای میوانداریەکە لە لایەن کۆمیتەی بەرێوەبەریەوە میوانان بەخێر هاتن کران و چەندین پارچە موسیقا پێشکەش کراو هەر وەها لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەوە بەرێزان کاک مستەفا گوندوگۆ و کاک عەتا موفتی، چەند وتەیەک لەسەر شێوەی کارەکانی شەو و رۆژانی فستیواڵ پێشکەش کرا. پاشان هەر یەکە لە بەرێزان جێرمی کۆربین و نەدیم زەهاوی ئەندامانی پارلمانی بریتانیا و خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی ‌هەرێمی کوردستان، لە پێوەندی لەگەڵ فیلم و ئەو پرۆژانەو هەروەها پیشکەوتنەکانی فیلمی کوردی لە دونیای سینما دا قسەیان کرد. جێگای ئاماژەیە کە هەژار زەهاویی بەدەفەکەی بەشداری ئیوارە خوانەکەی کردو بە پەنجە و دەفەکەی کۆڕەکەی زیاتر ڕازاندەوە کە لە لایەن بەشدارانەوە پێشوازییەکی زۆری لێكرا. پاشان فیلمێك کە بۆ میوانان ئامادەی بڵاو کرنەوە بوو کە لەلایەن هونەرمەند هونەر سەلیم بە نێوی" ئەگەر بمریت، دەتکوژم"، کە ژنە ئەکتەری ئێرانی گولشیفتەی فراهانی یاری تێدا کردبوو نیشان درا. ئەو فیلمە یەکێک لەو فیلمانەیە کە خۆی لە دنیای میلۆدراما،کۆمێدیا و تراژیدیای دا دەبینێتەوە و بەزمانەکانی فەرانسەوی و کوردییە و ژێرنووسی ئینگلیسی بۆ کراوە.

ئەو فستیڤاڵە تا رێکەوتی ٢٧ی نوامبری ٢٠١١ بەردەوام دەبێت کە ٥٥ فیمی کورت بەشداری تێدا دەکات و لەو ژمارە فیلمە ٢٠ دانەی بەشداری پێشبرکەی "یالماز گونای" دەبێت کە ٢٤ی نوامبر لیژنەی دادوەر کە لە لایەن کۆمیتەی فستیڤاڵەوە دیاری کراوە بۆ دەست نیشان کردنی ٤ فیلم و خەڵات کردنیان لە بەرنامەیەکی تایبەت دا. جیا لەو فیلمە کورتانە ٢٠ فیلمی دۆکیمێنتی و ١٨ فیلمی دریژیش نیشان دەدرێت کە رۆژانە و شەوانە لە سینەماکانی پیکچەر هاوس لە هاکنی و هەروەها وێستبۆرن ستۆدیۆ لە پۆرتۆ بێلۆ نیشان دەچنە سەر ئەکران.
کورد کانال کە هەر ساڵە یەکێك بووە لە پشتیوانانی (سپۆنسەر) فستیڤاڵی فیلمی کوردی، ئەم ساڵیش وەك ساڵانی پێشوو چالاکانە بەشدار بوو و بۆ زیاتر ناساندن و بڵاو کردنەوەی بەرنامەکانی ئەم فستیڤاڵە ڕێپۆرتاژێکی ئامادە کرد.
جێگای ئاماژەیە کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی بەڕێوەبەری فستیواڵی فیلمی کوردی لە لەندەن، هاوڕێ مەولود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کورستان لە بریتانیا ئامادەی ئەو کوڕ و ئیوارە خوانە بوو.
پێویست بە وتنە کە کمەڵێک کەسایەتی سیاسی و ناسراوی کورد و بێگانە ئامادەی ئەو ئێوارە خوانە بوون کە دەکرێ لە ناویان دا ئاماژە بە بەڕیز کاکە حەمەی عاجی مەحمود ئەندامی پارلەمانی کوردستان بکرێ.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
١٧ی نوامبری ٢٠١١
ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی بی بی سی سەبارەت بەو فستیوالە لە خوارەوە ببینە

fstiwali-fili.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3755 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact