. . . .


16 Nov 2011

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سویس،ی حدک لە ڕێورەسمی ناشتن و پرسەی دکتۆ?


هه‌‌روه‌‌ک پێشتر له‌‌ میدیا وراگه‌‌یه‌‌نه‌‌ گشتێەکان دا هه‌‌واڵی کۆچی دوایی که‌‌سایه‌‌‌تی سیاسی و نوسه‌‌‌رو وه‌‌رگێڕی کورد دوکتور عیسمه‌‌ت شەریف وانلی له‌‌رۆژی ٩.١١.٢٠١١ له‌‌ وڵاتی سویس بڵاو کرایه‌‌‌وه، ئه‌‌مرۆ ٤ شه‌‌ممه‌‌ له‌‌سه‌‌ر ویستی بنه‌‌ماڵه‌‌که‌‌ی ڕێوڕەسمی به‌‌ خاک سپاردن وپرسه‌‌ی ناوبراو له‌‌ شاری لۆزانی وڵاتی سوئیس به‌‌ به‌‌شداری نوێنه‌‌‌رانی رێکخراوه‌‌‌ سیاسیەکانی هه‌‌ر چوار پارچه‌ کوردستان ودەیان کەسایەتی سیاسی ودوستان وبنه‌‌ماڵه‌‌ی به‌‌رێز دوکتور عیسمه‌‌ت له‌‌ کات ژمێر سێ ونیوی پاش نیوه‌‌رۆ به‌‌رێوه‌‌چوو.
له‌‌سه‌‌ر بانگ هێشتی ڕه‌‌سمی کومیته‌‌ی ئاماده‌‌کاری پرسه‌‌ی ناوبراو، به‌‌رێز ئه‌‌ندازیار ئاسۆ پیرۆتی وبنه‌‌ماڵه‌‌ی به‌‌رێزی دوکتوور عیسمه‌‌ت، هه‌‌یئه‌‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له‌‌ به‌‌رێزان عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی، که‌‌ماڵ به‌‌روه‌‌ندی، ڕه‌‌حمه‌‌ت ئیبراهیمی، موحه‌‌مه‌‌د غه‌‌فوری، جه‌‌ماڵ ئووه‌‌‌یسی ویاسین مه‌‌‌ولودی به‌‌شداری رێوڕه‌‌سمه‌‌که‌‌یان کرد وپه‌‌یامی پرسه‌‌ و سه‌‌رخۆشی کومیته‌‌ی ده‌‌رەوه‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان وهه‌‌روه‌‌ها په‌‌یامی هاوده‌‌ردی که‌‌سایه‌‌تی شۆرشگیر ودۆستی له‌‌مێژینه‌‌ی دوکتوور عیسمه‌‌‌ت به‌‌رێز مامۆستا عه‌‌بدوڵا حه‌‌سه‌‌ن زاده و په‌‌یامی پرسه‌‌ وسه‌‌رخۆشی تێکۆشەری دیرێن بەڕێز کاک جەلیل گادانی،یان به م بۆنه‌‌‌و پێشکه‌‌ش به‌‌ بنه‌‌ماڵه‌‌ی به‌‌رێزیان و کومیته‌‌ی ئاماده‌‌کاری رێوڕه‌‌سمه‌‌که ‌‌کرا، که‌‌ وێڕای نێو هێنان، سوپاس نوێنەرایەتی حیزب لە وڵاتی سویس کرا بۆ خه‌‌مخوۆری و به‌‌شداریان لەو ڕێورەسمە دا.
لە ڕێزی پەیامەکاندا دەکرێ ئاماژە بە پەیامی بەڕێزان کاک مه‌‌سعود بارزانی، به‌‌رێز مام جه‌‌ڵال تاله‌‌بانی، پ ک.ک و پژاک ولایه‌‌نه‌‌سیاسیەکانی دیکه‌‌ش بکرێ کە نێو ئاخنی بەرنامه‌‌کان کرابوون. هەروەها بەڕیز سارمەدین سادق وەزیری کەسایەتی ناوداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وچه‌‌ندین که‌‌سایه‌‌تی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە کۆتایی دا لە لایەن دوکتور که‌‌نداڵ نه‌‌زان و چەندین کەسایەتی ڕۆژئاوای کوردستان و کوری بەڕێز عیسمەت شەریف وانلی،یەوە سوپاسی هه‌‌موو به‌‌شدارن کرا و کوڕی بەڕێز وانلی گوتی که‌‌ ئێمه‌‌ شانازی به‌‌م یه‌‌ک ریزی‌‌‌و ته‌‌بایی وخه‌‌مخۆرێ ده‌‌که‌‌ین که‌‌ ئه‌‌مرۆ رێزتان له‌‌ باوکم گرت.
هیوادارین کوردستان ئاودان وبرایه‌‌تی ببێته‌‌ هه‌‌وینی سه‌‌رکه‌‌وتنمان.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- کومیته‌‌ی سوئیس
sheri.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 897 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact