. . . .


16 Nov 2011

خۆپیشاندانێک دژ بە ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە بەرەم پارلەمانی وێلز،ی ب?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بە مەبەستی هەرچی زیاتر ڕسوا کردنی ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی و ڕوونکردنەوەی جینایەت و کردەوە دژی ئینسانیەکانی ئەو ڕژیمە بۆ گەلانی جیهان و گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەتی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە گوێی هەموو دنیا، نوینەرایەتی بزووتنەوەی سەوز لە بریتانیا ڕۆژی دووشەممە ١٥ی نۆڤامبری ٢٠١١ی زایینی خۆپیشاندانیکیان لە بەردەم پارلەمانی " کاردیف" پایتەختی ویڵز ڕێکخست. ئەو خۆپیشاندانە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەرۆ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئێرانی و کوردستانیانی دانیشتووی ئەو شارە دەستی پێکرد. خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی دروشمی جۆراوجۆر و وێنەی بەندکراوان و ئێعدام کراوانی دەستی ئەو ڕژیمە دژ بە مرۆڤایەتییە، داوایان لە ڕای گشتی نێودەوڵەتی کرد کە گوشار بۆ ئەو حکومەتە بێنن کە دەست لە ئێعدامی ڕۆلەکانی ئێران هەڵگرێ و خوازیاری ئازادی سەرجەم بەندکراوانی سیاسی لە ئێراندا بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب لەو شارە بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوون.
جێگەی باسە کە ئەو خۆپیشاندانە کاتژمێر ٦ی پاشنیوەرۆ بە دەربڕینی ڕق و بیزاری دژ بە دەسەلاتدارانی حاکم بە سەر ئێراندا کۆتایی پێهات.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان - بریتانیا
wilz.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3746 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact