. . . .


14 Nov 2011

بەریوەچونی شەوئاهەنگێک لە لایەن یەکیتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان ???


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٢ی نۆامبەری ٢٠١١ی زایینی یەکێتی ژنانی دێمۆکرات لە دانمارک شەو ئاهەنگێکی بۆ بنەماڵەکانی دەوروبەری کۆپێنهاگ پێک هێنا.
سەرەتای شەو ئاهەنگەکە بە وتەکانی خاتوو فاتمە قادرزادە ئەندامی بەرێوە بەری یەکیەتی ژنان دەستی پێکرد، خاتوو فاتمە وێرای رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای ڕزگاری گەل و نیشتمان بەشداربووانی بەخێر هاتن کرد. پاشان خاتوو پەروانە پایان بەرپرسی یەکێتی ژنان لە دانمارک وتەیەکی کورتی لە سەر ئامانج و ئەرکەکانی ئەم رێکخراوە پێشکەشی بەشداربووان کرد. ئینجا بۆ رێزلێنان لە تێکۆشان و زەحمەتەکانی خاتو سنور محمدزادە، لە لایەن خاتو پەروانەوە چەپکە گولی رێزلێنان ئاراستەی بەرێزێان کڕا. لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا لەلایەن ئەندامانی بەڕێوەبەری یەکێتی ژنان دیاری و خەڵات درا بە منداڵان و هەروەها بەرنامەیەکی تایبەتیش بۆ مندالەکان بەرێوە چوو. شەوئاهەنگەکە بە گۆرانی و موزیک و هەلپەركێ تا درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان- دانمارک.
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو شەوئاهەنگە کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 938 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact