. . . .


12 Nov 2011

بەهاری عەرەبی و کێشەی ئێران و ئەمریکا و جێگەو پێگەی کورد لە ڕۆ‌هەڵات


رۆژی هەینی ١١ی نوامبری ٢٠١١ کاتژمێری ٧ی ئێوارە بۆ ٩ی شەو سمینارێك لە لایەن نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بۆ بەڕێز دوکتۆر سەعید شەمس مامۆستای زانکو بە بەشداری ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها بەشداری کۆمەلێكی دیکە لە میوانان لە ژوری پالتاکی ئێرە دەنگی کۆماری کوردستانە پێك هات.
لەسەرەتای سمینارەکەدا بەڕیز مەولود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا وەك دەسپێكی سمینارەکە لە لەندەن بەخێرهاتنی میوان و ئەندامانی حیزب کردو ووتیان کە ئەو سمینارە لەگەل سمینارەکانی تر جیاوازی هەیەو ئەو ئاڵوگۆرانەی یەك لەدوا یەکی ژۆ‌هەڵاتی نێوەراست هانی داین کە بە مەشوەرەت لەگەل برای بەڕێزم کاک دوکتور سەعید ئەو سمینارە بەڕێوە بەرین.
پاشان دوکتور سەعید شەمس چاوەدێری سیاسی ژرۆفەی باسەکەی لەچەند قۆناغی جیا جیا دا لەسەر جوڵانەوەی بەهاری ئەعراب و رۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها موزوعی کورد لە ڕۆژ‌هەڵاتی نێوەڕاست پێش کەش کرد.
بەڕێز دوکتور سەعید شەمس پێشەکی لەسەر مێژوی ئەعراب و لەسەر جولانەوەی ئەم داوایانەی وڵاتانی عەرەبی تیشکی خستە سەر ئەم گۆرانکاریانەی کە لە وڵاتانی عەرەبی هاتۆتە ئاراوە.
لەبەشێکی دیکە ووتەکانی نێو براو دا کێشەی کانی نێوان باڵەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵدرایەوەو تێروانینی خۆی لەسەر قول بونەوەی ناکۆکیەکان نێوان لایەنەکانی کۆماری ئیسلامی شی کردەوە، پرۆگرامە ناوەکیەکەی کۆماری ئیسلامی بەشێکی تری ئاخاوتنەکانی نێو براو بوو کە بۆتە مشتومری نێوان کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی زل ‌هێز.
بارودۆخی کورد یەکێکی تری ئەو باسانە بوو کە دوکتور شەمس تێروانینی لەسەر کردو سیاسەتی کوردی لەو نێوانەدا هەڵدایەوە کە کورد چلۆن بتوانێ بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی دەورو کاریگەری خۆی بگێرێ.
دوا تەوەری ووتەکانی دوکتۆر شەمس سیاسەتی خۆ نوێ کردنەوە ڕوو بەحیزبە سیاسیەکان بوو کە کورد چلۆن بتوانێ جێگەو پێگەی خۆی بەهێز بکاو داوای یەکیەتی و برایەتی لە نێوان لایەنیە ساسیەکان کردو هەروەها پیوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پیوەندی لەگەل وڵاتانی زلهێزی بەرزنرخاند.
دوا کۆتای بەرنامەکە بەپێشنیارو تێ بینی بەشداران دەوڵەمەند کراو پاشان لە لایەن دکتور شەمسەوە وەڵام درایەوە و سمینارەکە کۆتای پێ هات.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
١٢ی نوامبری ٢٠١١
وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1131 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact