. . . .


9 Nov 2011

کۆمیتەی یەکیەتی لاوان بە بەشداری جیگری سکرتێری یەکیەتی لاوان لە هەر


رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی نۆڤامبری ٢٠١١ی زاینی ئەندامانی یەکیەتی لاوان لە وڵاتی فینلاند ـ هەریمی تورکو کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیان بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتی لاوان بە هاوکاری کۆمیتەی حدک لە هەریمی تورکو پێک هێنا.
کۆبوونەوەیەدا سەرەتا بە راگەیاندنی ساتێک بێدەنگی بە مەبەستی رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ریگای کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد و دواتر لە لایەن فەرهاد ئالانی ئەندامی کۆمیتەوە کاری کۆبوونەوەکە بۆ بەشدار بوان رون کرایەوە و دواتر عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا پوور جێگری سکرتێری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان باسیکی کورتی سەبارەت بە ئەرک و رۆڵی لاوان، هەروەها کارو چالاکیەکانی لاوانی کوردستان پێشکەش کرد دواتر بەرێز وەستا رەحمان خالیدنژاد وەک بەرپرسی کۆمیتەی حدک لە هەریمی تورکو باسێکی لەسەر گرینگی چالاک بوونی لاوان پێشکەش کرد دواتر نۆبە گەیشتە سەر رخنە و پێشنیاری بەشدار بوان و ئەوانیش بە بەشداری گەرمی خۆیان زیاتر کەشی کۆبوونەوەکەیان گەرمتر کرد پیداگریان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبی لاوان بەشداری زیاتر بکەن لە کارو چالاکیەکاندا و هەروەها زیاتر لە دەوری یەک کۆ ببنەوە، دواتر دەست کرا بە هەڵبژاردن و دەستەی بەرێوەبەری کۆمیتە تەرمیم کرایەوە و هەرکام لەو هاورێیانەش کە هەڵبژێردران وەک بەرپرسی بەشیک لە بەشەکانی کۆمیتە دیاری کران کە بەم شێوەیە بوو.
گزینگ خالید نیژاد بەرپرسی بەشی تەشکیلات، فەرهاد ئالانی و چنوور ئیزەدخا بەشی ئاموزش، چنوور رەسوڵی بەرپرسی بەشی راگەیاندن، و هێمن زاد ئەحمەد وەک بەرپرسی ماڵی دیاری کران.
شایانی باسە کە ئەو کۆبوونەوەیە بە هاوکاری کاوە خزری ئەندامی پێشووی یەکیەتی لاوان و هەروەها کۆمیتەی حدک لە تورکو پێک هات و نزیکەی یەک کاتژمێری و نیوی خایاند
وێنەکانی کۆنفڕانسی لاوان لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1077 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact