. . . .


9 Nov 2011

فیلمی کوڕدی بابیڵۆن لە پارلمانی بریتانیا نیشان درا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە ژێر چاوەدێری و بە میوانداریەتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا، رێکەوتی ٨ی نوامبری ٢٠١١ کاتژمێری ٧ بۆ ٩ی شەو فیلمی کوڕی بابیڵۆن کە فیلمێکە و لە سەر ژیانی بنەماڵەیەکی کورد، دوای روخانی ڕژیمی بەعس دروست کراوە لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلمانی بریتانیا نیشان درا.
ئەو فیلمە باس لە بەسەرهاتی بنەمالەیەکی کورد، دوای ڕوخانی ڕژیمی بەعس و هەروەها بەدواداگەرانی ژنێک لەگەڵ نەوەکەی دەکات کە لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ڕوخاو دا بە دوای کوڕەکەی دا دەگەڕێت.
بەرنامەکە سەرەتا بە قسەکانی خاتوو ماک مێن ئەندامی پارلمانی بریتانیا دەست پێکردو دەر‌هێنەرو بەرێوەبەرانی فیلمەکەی بە بەشدار بووان ناساند. دوای بەدوای ئەوە فیلمەکە نیشان درا، کە ماوەی یەک کاتژمێر و نیوی خایاند. پاشان هەر یەک لە بەڕێزان دوکتۆر محمەد کیانی ئەندامی پارلمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆران و خاتوو بەیان سامی عبدالڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەریـمی کوردستان و جبار حەسەن لە کۆمەڵگەی عێراقی لە لەندەن، لە پیوەندی لەگەڵ ئەوبەرهەمە دا ڕاو بۆچونی خۆیان پێشکەش کرد و دەست خۆشیان لە درهێنەری فیلمەکە کرد. پاشان هەریەک لە ئیزابێل ستەید دامەزرێنەری کەمپینی نێونەتەوەی مافی مرۆڤە وون بووەکان لە عێراق و هەروەها خاتوو کاترین و دەرهێنەری فیلم محمەد ئەل دەرادجی لەسەر فیلمەکە و جێگە و پێگە و هەروەها ئیمکانات و یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە و پیوەندیەدا و پەیدا کردنی ئەو ئەکتەرە کوردانە و بەگشتی چۆنیەتی دروست کردنی فیلمەکە قسەیان کرد پاشان چەند کەس لە بەشدار بووان ڕاوبۆچوونی خۆیان هێنایە زمان.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو فیلمە خەڵاتی نێونەتەوەی و هەروەها فێستیڤاڵی نێونەتەوەی برلینی وەرگرتووە.
جێگەی ئاماژەیە کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، بەڕێز مەولوو سوارە بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە تەڤلی ئەو کۆبوونەوە هونەری و کلتووریە بوو.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
bablyon.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3712 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact